به فه‌رمی مارتن سكرتێل بووه یاریزانی فێنه‌رباهچه
دوای ئه‌وه‌ی له شاری ئیسته‌نبووڵ پشكنیینه پزیشكییه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتوو تێپه‌ڕ كرد، كاپتنه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سلۆڤاكیا به فه‌رمی بووه یاریزانی فێنه‌رباهچه‌ی توركیا.
یانه‌ی فێنه‌رباهچه له پێگه‌ی خۆی به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی مارتن سكرتێلی به‌رگریكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوولی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵی گاردیانی به‌ریتانیا بێت، ئه‌م یاریزانه به بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به خولی تۆپی پێی توركیاوه كرد.
مارتن سكرتێل، له هاوینی 2008 له یانه‌ی زینت سان پێترسبۆرگی رووسیاوه په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپووله‌وه كرد، دوای 8 ساڵ یاریكردن ماڵئاوایی له رێدز و یاریگه‌ی ئانفێڵد كرد.