50 هه‌زار پێشمه‌رگه به‌شداری له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كات
جه‌بار یاوه‌ر ناوه‌ڕۆكی پرۆتۆكۆله ئیمزاكراوه‌كه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، 50 هه‌زار پێشمه‌رگه به‌شداری له پرۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كات.
جه‌بار یاوه‌ر، له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئاژانسی (ئه‌نادۆڵو)، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016 رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا بڕی 415 ملیۆن دۆلار ده‌داته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش بۆ مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه دابین ده‌كرێت و ئه‌و هاوكارییه‌ش به شێوه‌یه‌كی مانگانه به‌رده‌وام ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و هاوكارییانه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆتۆكۆله‌یه كه له‌نێوان هه‌ردوولادا ئیمزا كراوه، چونكه پێشمه‌رگه به‌شێكه له هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر".
یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بڕیاری هاوكاریكردنه‌كه پێشتر له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه و هاوكاری دارایی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، هاوكات چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی سه‌ربازی و راهێنانی هێزه‌كانیش له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوكارییانه دان".
جه‌بار یاوه‌ر هه‌روه‌ها گوتی: "له ئێستادا ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنانه به دوو لیوای هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و چه‌كی قورس و سووك و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی سه‌ربازی بۆ دابین كردووه، له‌گه‌ڵ خۆراك و پێداویستی دیكه".
جه‌بار یاوه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كاركردن به پرۆتۆكۆله‌كه، به‌رده‌وام ده‌بێت، تاكو رێكخراوی داعش كۆتایی پێده‌هێنرێت.
له باره‌ی به‌شداریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له پرۆسه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، جه‌بار یاوه‌ر گوتی: "نزیكه‌ی 40 بۆ 50 هه‌زار پێشمه‌رگه به‌شداری له پرۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌كات كه له رۆژئاوا و باكوور و رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌بێت و هێزه عێراقییه‌كانیش ته‌نها له باشووری شاره‌كه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شاره‌كه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "له ئێستادا پێشمه‌رگه به كردار به‌شداری له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا ده‌كات و له میحوه‌ره‌كانی گه‌یاره‌ی باشووری موسڵ، پاڵپشتی هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتیشی: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وایان كۆنتڕڵكردووه‌ته‌وه، وه‌كو شنگال، ره‌بیعه، زومار و به‌نداوی موسڵ و هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی نزیك مه‌خموور، هه‌موو ئه‌وانه‌ش سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وان".
له باره‌ی چوونی هێزی پێشمه‌رگه له دوای ئازادكردنی موسڵ، بۆ سه‌نته‌ری شاره‌كه، جه‌بار یاوه‌ر گوتی: "له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بچێته سه‌نته‌ری شاره‌كه، ویستی ئێمه نییه به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی موسڵ پێشڕه‌وی بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داوامان لێبكرێت و پێویستی سه‌ربازی بێت، ئه‌وا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئه‌و كاره ده‌كه‌ین، به‌ڵام بێگومان دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه و راده‌ستكردنه‌وه‌ی به هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیس، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و خاڵانه‌ی ئێستا تێیدا جێگیرین له ده‌ره‌وه‌ی شاری موسڵ".
به گوێره‌ی سه‌رچاوه سه‌ربازی و ئیدارییه‌كانی عێراق له پارێزگای نه‌ینه‌وا، تا ئێستا 70%ی پارێزگاكه له‌ژێر ده‌ستی داعشه و نزیكه‌ی 20 هه‌زار سه‌ربازی رێكخراوه‌كه‌ی تێدایه.
ماوه‌ی سێ مانگه هێزه عێراقییه‌كان، هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازییان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باشووری موسڵ ده‌ستپێكردووه و تا ئێستاش چه‌ند ناوچه‌یه‌كییان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
موسڵ، ده‌كه‌وێته باكووری عێراق و نزیكه‌ی 500 كیلۆمه‌تر له به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره، گه‌وره‌ترین شاری ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشه له عێراق و سووریا، حكوومه‌تی عێراقیش رایگه‌یاندووه، به‌ر له كۆتایی ئه‌مساڵ، ئه‌و شاره ده‌گێڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی.