چۆن ماسولكه‌ى سك دروست ده‌كه‌يت
راهێنانه‌كان به‌وێنه روونكراوه‌ته‌وه
ناوچه‌ى سك پێكدێت له شه‌ش ماسولكه‌ى بچووك six pack، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س به‌هۆى زيادبوونى رێژه‌ى چه‌ورى له جه‌سته‌يدا، نايه‌ڵێت سك دابه‌ش بێت بۆ ئه‌م ماسولكانه به‌ڵكو دهبيته كه‌رش.
بۆ ئه‌وه‌ى بتوانيت ئه‌م ماوسلكانه جارێكى ديكه دروست ببنه‌وه و كهرشى سك لابچێت، پێويسته ئاگادارى جۆر و زۆرى خواردنه چه‌ورييه‌كان بێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پێويسته گرنگى به وه‌رزش كردن بدرێت كه دهكريت ئاشناتان بكه‌ين به‌چه‌ند وه‌رزشێك دهبيته هۆى دروستبوونى ماسولكه‌كانى سك و توانه‌وه‌ى چه‌ورى له‌ناوچه‌ى سك.

وه‌رزشكردن لهريگهى په‌تێكه‌وه، هه‌روه‌كو له‌وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ره‌تا له‌سه‌ر چۆكه‌كان دادهنيشيت، دواتر په‌ته‌كه به‌دوو ده‌ست ده‌گريت له ئاستى سه‌رته‌وه، دواتربهرهو خواره‌وه خۆت شۆڕ ده‌كه‌يته‌وه و ههڵدهستيتهوه، به‌مشێوه‌يه پاڵه‌په‌ستۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر ناوچه‌ى سك، رۆژانه سێ جار بكرێت له هه‌ر جارێكيش 20جار

وه‌رزشكردن له ريگهى هه‌ڵواسين، هه‌روه‌كو له‌وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، خۆت به‌دوو ئاسنى له‌م شێوه‌يه ههڵدهواسيت، پاشان قاچه‌كانت جووت ده‌كه‌يت به‌لاى پێشه‌وه به‌رز ده‌كه‌يته‌وه تا ئاستى سك، ، ره‌نگه ئاسان نه‌بێت، به‌ڵام ورده ورده رادێيت له‌گه‌ڵى، رۆژانه سێ جار هه‌ر جارێكيش 10جار.

ئه‌م جۆره وهرزشهيان له‌سه‌ر پشت پاڵ ده‌كه‌ويت، پاشان قاچه‌كانت جووت ده‌كه‌يت به‌رزى ده‌كه‌يته‌وه تا ئاستى سك، رۆژانه سێ جار هه‌ر جارێكيش 20 جار،.

هه‌روه‌كو له‌وێنه‌كه‌دا دياره، پاڵدهكهويت و ده‌سته‌كانت ده‌خه‌يته ژێر سه‌رته‌وه، پاشان نيوه‌ى قاچت له‌گه‌ڵ نيوه‌ى سينگت به‌ره‌و لاى يهكدێنيت، بۆ ماوه‌ى 10 چركه خۆت راده‌گريت، پاشان بهلاكهى تردا دووباره بۆ ماوه‌ى 10 چركه خۆت راده‌گريت به‌م شێوه‌يه، ئه‌م وه‌رزشه سێ جار دووباره ده‌كه‌يته‌وه، بۆ هه‌ر جارێكيش 10 جار.