رووسیا داواکارییەکی ئەمەریکا رەتدەکاتەوە
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگەیاند داواكارییه‌كی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای له مۆسكۆ ڕهتكردووهته بۆ سه‌ردانیكردنی ڕۆژنامه‌نووسه ئه‌مه‌ریكییه كه به تۆمه‌تی سیخوڕی له‌لایه‌ن حكومه‌تی رووسیاوه ده‌ستگیركراوه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 27 نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راگهیهنراویكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له مۆسكۆ داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له 11ـی ئایار سه‌ردانی رۆژنامه‌نووسی ده‌ستگیركراو ئیڤان گیرشكۆڤیچ بكه‌ن كه به تۆمه‌تی كاری سیخوڕی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیاوه ده‌ستگیركراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاندووه، داواكارییه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌تكراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها روونكراوه‌ته‌وه، هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵوێستی واشنتۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نووسانی رووس.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له مۆسكۆ بانگهێشتی دیپلۆماتكارێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی كراوه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕووسیایان به‌رانبه‌ر به گێچه‌ڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێڕاگه‌یاندووه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر به هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی له پێنه‌دانی ڤیزا به رۆژنامه‌نووسانی رووسی كه ده‌بوو رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه یاوه‌ری بكه‌ن بۆ رووماڵكردنی دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی رووسیا.
لاڤرۆڤ به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌و نیویۆرك به‌ڕێبكه‌وێت به رۆژنامه‌نووسانی گوت "هه‌رگیز له‌م كاره خۆش نابین و له‌بیری ناكه‌ین"، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ی واشنتۆنی سه‌ركۆنه كرد و به بێبه‌ها و ترسنۆكانه ناوبرد.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئیڤان گیرشكۆڤیچ به تۆمه‌تی كاری سیخوڕی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیاوه ده‌ستگیركرا، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌نووسه‌كه و ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی كاری تێدا ده‌كات تۆمه‌ته‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ندێك له چاودێران پێیان وایه رووسیا كه‌یسی گیرشكۆڤیچ وه‌كوو كارتێكی به‌رده‌ست ده‌هێڵێته‌وه، ره‌نگه بۆ له داهاتوودا له چوارچێوه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌ی پێ بكات.