هاووڵاتییانی شنگال خۆپیشاندانیان دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی 25 خێزانی عه‌ره‌ب ئه‌نجامدا

K24 - هەولێر:
هاووڵاتییانی شنگال له دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی 25 خێزانی عه‌ره‌ب بۆ سنووره‌كه‌یان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
دوای بڕیاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 25 خێزانی عه‌ره‌ب بۆ سنووری قه‌زای شنگال، ده‌یان هاووڵاتی شنگالی له دژی ئه‌م هه‌نگاوه رژانه سه‌ر شه‌قام.
له‌كاتێكیشدا هێزێكی ئه‌منی عێراقی یاوه‌ری ئه‌و 25 خانه‌واده‌ی ده‌كرد، خۆپیشانده‌ران داوایان له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، ئه‌و بڕیاره‌یان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، چونكه به گوته‌ی خۆیان، زۆربه‌ی ئه‌و خێزانانه ئه‌وانه‌ن، كه له كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر ئه‌و سنووره هاوكاری چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌یان كردووه.