مووچه‌ی دیزاینه‌ری قژی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هه‌رای ناوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی كۆشكی ئیلیزی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند، مووچه‌ی دیزاینه‌ری تایبه‌تی قژی فرانسۆ هۆلاندی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، نزیكه‌ی 11 هه‌زار دۆلاره، ئه‌وه‌ش مشتوموڕێكی زۆری له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له فه‌ره‌نسا، به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ستیڤالن لی فول، گوته‌بێژی كۆشكی ئیلیزی، خه‌رجییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسای خسته‌ڕوو و بڕی مووچه‌ی دیزاینه‌ری قژی ئاشكراكرد، بڕی مووچه‌ی دیزاینه‌ره‌كه، بووه‌ته جێگه‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
لی فول له باره‌ی بڕی مووچه‌ی ئه‌و دیزاینه‌ره گوتی: "ئه‌وه‌ی له باره‌ی مووچه‌ی دیزاینه‌ره‌كه‌وه هه‌یه راسته، من به‌رده‌وام له گه‌شته‌كان له پاڵ سه‌رۆكی وڵات بوومه و بینیومه كه دیزاینه‌ری قژ به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵیدا بووه".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه فرانسۆ هۆلاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، خه‌ڵك ده‌توانێت له‌سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كان لۆمه‌ی ئه‌و بكه‌ن، ته‌نها مه‌سه‌له‌ی دیزاینه‌ری قژی نه‌بێت، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، رازی بووه بڕی 30%ی مووچه‌كه‌ی كه‌مبكرێته‌وه.
ئاشكرابوونی بڕی مووچه‌ی دیزاینه‌ری قژی هۆلاند، مشتومڕێكی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تووڕه‌بوون و گاڵته‌پێكردن به‌و پرسه تێكه‌ڵاو بوونه و به‌كارهێنه‌ران ده‌سته‌واژه‌ی "دیزاینه‌ره به‌نازه‌كه‌ی قژ" (#CoiffeurGate) بووه‌ته هاشتاگ، هه‌روه‌ها چه‌ند وێنه‌یه‌كی فرانسۆ هۆلاندییان به شێوازی جیا جیای قژ بڵاوكردووه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)