چاوشئۆغڵو: وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا، ئێران و سووریا لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە

مه‌ولوود چاوشئۆغڵو
مه‌ولوود چاوشئۆغڵو

K24 – هەولێر

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەیەگەنێت، لە 10 رۆژی یەکەمی مانگی داهاتوودا کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا، ئێران و سووریا لە مۆسکۆ ئەنجامدەدرێت.

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی تەلەڤزیۆنی TRT Haber ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا، ئێران و رژێمی ئەسەد لە سووریا لە مۆسکۆ ئەنجامدەدرێت و دوای کۆبوونەوەی رووسیا لەگەڵ ئێران و رژێمی ئەسەد، بابەتی رێککەوتی کۆبوونەوەکە دیاری دەکرێت.

چاوشئۆغڵو، گوتیشی: "ئەگەرێکی گەورە هەیە کە لە 10 رۆژی یەکەمی مانگی ئایاری 2023 کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە ئەنجامبدرێت".

راشیگەیاند: "دوای سەقامگیریی سیاسی (لە سووریا)، دەبێت سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە یەکبگرن و زۆر گرنگە هەژموونی تەواو بەدیبهێندرێت. واتا دەبێت پێکهاتەیەکی هەبێت کە بتوانێت رێککەوتنی ئادانا جێبەجێ بکات".

یەکەمی مانگی ئایار کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە ئەنجامبدرێت".

چاوشئۆغڵو، گوتیشی: "دوای سەقامگیریی سیاسی (لە سووریا)، دەبێت سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە یەکبگرن و زۆر گرنگە هەژموونی تەواو بەدیبهێندرێت. واتا دەبێت پێکهاتەیەکی هەبێت کە بتوانێت رێککەوتنی ئادانا جێبەجێ بکات".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە 25/4/2023، کۆبوونەوەی چوارقۆڵی تورکیا، سووریا، ئێران و سووریا لەسەر ئاستی وەزیرانی بەرگریی و دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەو چوار وڵاتە لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بەڕێوەچوو. کە ئەمەش هەوڵێکە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا.