ئەمەریکا بۆ وەڵامدانەوەی ئێران فڕۆکە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
K24 - هەولێر
رۆژنامەیەکی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، واشنتن ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی کە هەڵگری بۆمبی جیاوازن، بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.
رۆژنامەی ۆڵستریت جۆرناڵی ئەمەریکی لەسەر زاری ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سوپای ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە، ئەو فڕۆکانەی کە ئەمەریکا رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دەکات لەجۆری ئەی وارتهۆگسن و جۆرە موشەکێکیان لەسەر جێگیرکراوە کە توانای پێکانی ئامانجەکەی لەژێر زەویشدا هەیە، ئەوەش بە مەبەستی گورز وەشاندن لەو ژێرخانی چەک و ئەو ئامانجانەی لەژێر زەویدا هەڵگیراون.
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، مانگی رابردوو هێزی ئاسمانی ئەمەریکا 12 فڕۆکەی جۆری وارتهۆگسیان، بە مەبەستی رووبەڕوبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.