فه‌رمانده‌ى هێزى ناوه‌ندى ئه‌مريكا گه‌يشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى كۆبوويه‌وه
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ له باره‌ى پرسى مووسڵه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مريكا جۆزێف ڤوتێل كۆبووينه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ له باره‌ى پرسى مووسڵه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مريكا جۆزێف ڤوتێل كۆبووينه‌وه.
سه‌رۆك بارزانى له تويتێكدا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ جۆزێف ڤوتێل تايبه‌ت بووه به پرسى مووسڵ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، جۆزێف ڤوتێل گه‌يشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى كۆبوويه‌وه.
جۆزێف ڤوتێل دوێنێ چوارشه‌ممه گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى و وه‌زيرى به‌رگرى خالد عوبێدى كۆبوويه‌وه.
سه‌ردانى جۆزێف ڤوتێل بۆ هه‌رێمى كوردستان دواى ئه‌وه دێت، كه هه‌رێم و ئه‌مريكا پرۆتۆكۆلێكى تايبه‌ت به تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش و هاوكارى سه‌ربازييان رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو 12ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2016، واژوو كرد.