بەرپرسی گروپی ڤاگنەر پێشبینی هێرشی پێچەوانەی هێزەکانی ئۆکرانیا دەکات
K24 - هەولێر:
یێڤگێنی پریگۆژین، بەرپرسی گروپی ڤاگنەر رایگەیاند، سوپای ئۆکرانیا ئامادەیە بۆ ئەوەی لە 15ی مانگی داهاتوو هێرشی پێچەوانە ئەنجامبدات.
بەرپرسی گروپی ڤاگنەر ئاشکراشیکرد، تا ئەو کاتە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و زەویی وشک دەبێت، ئەمەش رێگە دەدات بەوەی تانک و تۆپهاوێژەکان بتوانن بە ئاسانی جوڵەیان پێبکرێت.
جەختیشیکردەوە، سوپای ئۆکرانیا ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانە، بەڵام بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و هەندێک کێشەی ناوەخۆی ئەو وڵاتە دواخراوە، بەڵام بە سەد لە سەد بەر لە 15ی مانگی داهاتوو دەست بە هێرشە پێچەوانەکانیان دەکەن.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.