سەرۆك بارزانى لەگەڵ سەرۆكایەتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا و به‌همه‌ن حوسێن، هاوسه‌رۆكانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق تاوتوێ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ڕیفراندۆم و مافی گەلی كوردستان لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆی.

هەروەها بیروڕا لەبارەی قۆناغی دوای داعش و ئەگەرە سیاسییەكانی ئەو قۆناغە ئاڵوگۆڕ كرا.  هەر لەم دانیشتنەدا شاندی میوان پێزانیان بۆ هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی هەبوو لە پێداگیركردنی بۆ مافی چارەنووسی گەلی كوردستان و دەستەبەركردنی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە باری گوزەرانی خەڵك كرا و سەرۆك بارزانی باسی لە هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی و ریشەكێشكردنی گەندەڵی كرد.