له پورتوگال چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ر پێشبڕكێی كۆتر کوژران
K24 - هەولێر:
پۆلیسی پورتوگال رایگەیاند چه‌ند كه‌سێك كه ته‌مه‌نیان له نێوان 30 – 60 ساڵیدا بووه، به‌هۆی ده‌مه‌قاڵییه‌وه له‌سه‌ر پێشبڕكێی كۆتر، شه‌ڕ كه‌وتووه‌ته نێوانیان و له ئه‌نجامیشدا ژماره‌یه‌كیان کوژراون.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 30ـی نیسانی 2023) پۆلیسی پورتوگال رایگه‌یاند، له شاری سیتۆبال له باشووری لیشبۆنه‌ی پایته‌خت پێشبڕكێیه‌كی كۆتر به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام ده‌مه‌قاڵی كه‌وتووه‌ته نێوان چوار كه‌س له به‌شداربووانی پێشبڕكێكه و دواتر بووه‌ته شه‌ڕیان و شه‌ڕه‌كه‌یان بۆ ناو باخچه‌یه‌كی سه‌وزه‌فرۆشران گواستراوه‌ته‌وه.
پۆلیسی پورتوگال ئاماژه‌ی به‌وه كردووه یه‌كێك له خاوه‌ن كۆتره‌كان به چه‌كی ئاگرینه كه ته‌نها بۆ راوكردن له پورتوگال رێگه‌پێدراوه، ته‌قه‌ی له سێ كه‌س كردووه هه‌رسێكیانی كوشتووه و دواجاریش كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری مردووان له لیشبۆنه‌ی پایته‌ختی پورتوگال رووداوه‌كه‌ی به رووداوێكی ده‌گمه‌ن ناوبردووه، هه‌روه‌ها پۆلیس باسی له‌وه كردووه، ناكۆكی دوو خاوه‌ن كۆتر كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌نێوانیان له‌سه‌ر كۆتر سه‌ریهه‌ڵداوه، به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا ئه‌و رووداوه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
پۆلیسی پورتوگال روونیکردووەتەوە، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2015ـوه ساڵانه به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی 80 تاوانی كوشتن له پورتوگال رووده‌دات، كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا پێنجیان به‌هۆی چه‌كه ئاگرینه‌كانه‌وه‌یه.