ئه‌ردۆغان كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی له سووریا راگه‌یاند
K24 – هەولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی له سووریا راگه‌یاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، كوژرانی خه‌لیفه‌ی داعش ئه‌بو حوسێن ئه‌لقرشی له میانه‌ی كرده‌یه‌كی هه‌واڵگری له سووریا راگه‌یاند.
پێشتریش فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاندبوو لە درەنگانی ئێوارەی 8ــی نیسانی 2023، لە هێرشێکدا لە رۆژهەڵاتی سووریا، حوزەیفە یەمەنی و دوو لە هاوکارانی ده‌ستگیركران و هیچ حاڵەتێکی کوژراو و برینداریش له ریزی هاووڵاتییانی سیڤیلی ناوچه‌كه رووی نه‌دا.
هەروەها رۆژی 4ی ئاداری 2023، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە جێبەجێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازییدا لە سووریا، خالید ئەحمەد جبووری، بەرپرسی پلانی هێرشەکانی رێکخراوی داعش لە ئەوروپایان کووشتووە.