واشنتن نزیکەی هەزار هاووڵاتی خۆی لە سوودان گواستەوە
K24- هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، واشنتن و هاوبەشە فرە نەتەوەییەکانی یارمەتی نزیکەی هەزار ئەمەریکییان داوە کە سوودان بەجێبهێڵن،.
ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە راگەیەندراوەکدا ئاماژەی بەوەداوە، لەو کاتەوەی شەڕی چەکداری لەنێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵداوە، واشنتن و هاوبەشە فرە نەتەوەییەکانی، نزیکەی هەزار هاووڵاتی ئەمەریکیان گواستووەتەوە سعوودیە، هەروەها کارمەندانەکان لەوێ جێگیرکراون بۆ ئاسانکاری گەشتە فریاگوزارییەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە، سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، ماوەی ئاگربەستی نێوانیان بۆ 72 کاتژمێری دیکە درێژکردەوە، ئەمەش بە ئامانجی کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی و ئاسانکاری بۆ جووڵەی هاووڵاتیان.
لە دوای 15ی نیسانەوە ململانێ و شەڕ لەنێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرادا هەڵگیرسا، سەدان کەس لە سوودان کوژراون و هەزاران کەسیش بریندار بوون.