سه‌در: سوننه و شيعه بران و ئه‌م وڵاته نافرۆشن
موقته‌دا سه‌در، رابه‌رى ره‌وتى سه‌در چووه ناو ئاپۆڕاى خۆپيشانده‌رانى به‌غدا و له وته‌يه‌كى كورتدا درووشمى سوننه و شيعه بران و ئه‌م وڵاته نافرۆشنى گوته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رابه‌رى ره‌وتى سه‌در چووه ناو ئاپۆڕاى خۆپيشانده‌رانى به‌غدا و له وته‌يه‌كى كورتدا درووشمى سوننه و شيعه بران و ئه‌م وڵاته نافرۆشنى گوته‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى لايه‌نگرى ره‌وتى سه‌در له به‌غدا به به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى خۆپيشاندانێكى يه‌ك مليۆنى كۆبوونه‌وه.
خۆپيشاندانى ئه‌مڕۆى هه‌ينى مه‌به‌ست لێى ئه‌نجامدانى چاكسازى و گۆڕينى كابينه‌ى حكومه‌تى عه‌بادييه.
موقته‌دا سه‌در چووه ناو خۆپيشانده‌ران و له وته‌يه‌كى كورتدا داوايكرد، خۆپيشانده‌ران ته‌نيا درووشمى ستايشكردنى عێراق بڵێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: به‌غدا ئازاده و ئه‌مريكا بڕۆ ده‌ره‌وه.