سه‌درييه‌كان شه‌قام و ترسى دڵى به‌غداى داگرتووه
حكومه‌ت و به‌رپرسانى ئه‌منى عێراق، خۆپيشاندانى سه‌درييه‌كانى به‌غدا به هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى تيرۆريستى وه‌سفده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌ت و به‌رپرسانى ئه‌منى عێراق، خۆپيشاندانى سه‌درييه‌كانى به‌غدا به هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى تيرۆريستى وه‌سفده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ به سه‌دان هه‌زار له لايه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانى به‌غدا و خۆپيشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له ناو ئاپۆڕاى خۆپيشانده‌راندايه.
دوێنێ هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق دواى نزيكه‌ى ده‌يه‌يه‌ك بۆ يه‌كه‌مجار نمايشێكى سه‌ربازييان له گۆڕه‌پانى ته‌حرير ئه‌نجامدا.
رێوشوێنى ئه‌منى توند له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى به‌غداى پايته‌خت گيراوه‌ته به‌ر.
سه‌در داواى به‌ڕێوه‌چوونى خۆپيشاندانێكى ئاشتييانه‌ى له لايه‌نگرانى كرد.
هێزه ئه‌منييه‌كان بڵاوه‌يان پێكراوه و سه‌رجه‌م رێگه سه‌ره‌كييه‌كان و پرده‌كان خراونه‌ته ژێر چاودێرييه‌وه.
حكومه‌ت رايگه‌ياندووه، خۆپيشاندانى ئه‌مڕۆى سه‌درييه‌كان مۆڵه‌تى پێ نه‌دراوه.
شانه‌ى راگه‌ياندنى جه‌نگى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى رايگه‌ياندووه، هێزه ئه‌منييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ر ديارده‌يه‌كى چه‌كدارى وه‌ك پرسى تيرۆر مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه.
تۆڕه‌كانى ئينته‌رنێت له به‌غدا و له ناوچه‌كانى خۆپيشاندانى سه‌درييه‌كان پچڕاوه.
خۆپيشانده‌ران وه‌ك نه‌ريتێكى هه‌فتانه له رۆژى هه‌ينيدا كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى فشار بخه‌نه سه‌ر سه‌رۆكى حكومه‌ت حه‌يده‌ر عه‌بادى تاكو پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى بێت بۆ چاكسازى.