ئاهەنگی بووک و زاوایەک بە رووداوێکی دڵتەزێن کۆتایی هات

K24 - هەولێر

لە رووداوێکی دڵتەزێندا ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بە کارەسات کۆتایی هات، کە بووە هۆی گیانی لەدەستدانی بووکەکە و زاواش بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی رۆژنامەی "زە سەنی" بەریتانی، ئەو دوو هاوسەرە ناویان سامانتا هاچینسۆن تەمەن 34 ساڵ و ئێریک هاچینسۆن تەمەن 36 ساڵ، لە کەنار دەریا لە ویلایەتی کارۆلینای باشووری ئەمەریکا، ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیان سازکرد، لەکاتی دەرچوونیان لە شوێنی ئاهەنگەکە، ئۆتۆمبێلێک کە پێدەچێت شۆفێرەکەی لەژێر کاریگەری خواردنەوە کحولییەکاندا بووبێت، بەخێراییەکی زۆر خۆی بەو ئۆتۆمبێلە بچووکەی بووک و زاوادا کێشا، کە بەکرێیان گرتبوو.

شایەتحاڵانی ئاهەنگەکە رایانگەیاند، ئۆتۆمبێلەکەی بووک و زاوا چەند جارێک وەرگەڕاوە، ئەمەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی بووکەکە و هەروەها زاواش بەسەختی برینداربوو، دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، تا ئێستا دوو نەشتەرگەری بۆ زاوا کراوە، دوای ئەوەی تووشی ئێسک شکان و برینی مێشک بوو.

لای خۆیەوە دایکی ئاریک دەڵێت: "ئەڵقەی کوڕەکەمم لە نەخۆشخانە وەرگرتەوە، ئەمەش تەنها پێنج  کاتژمێر دوای ئەوەی حەلقەکەی لە پەنجەی کردبوو، ئەو خۆشەویستی ژیانی لەدەستدا.

Fly Erbil Advertisment