فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مریكا داوای هێزی زیاتر بۆ عێراق ده‌كات
ژماره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا جه‌نه‌رال جوزێف فوتیل پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌كات كه سوپای ولاته‌كه‌ی داوای هێزی زیاتر بۆ عێراق بكات، پاش ئه‌وه‌ی كه له شه‌ڕی دژی داعش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستهاتووه.
فوتیل له چاوپیكه‌وتنێك له به‌غدا رایگه‌یاند به به‌رده‌وامبوونی شه‌ر، پێشبینی ده‌كه‌م داوای هێزی زیاتر بۆ عێراق بكه‌ین. به‌ڵام ژماره‌یه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
فوتیل كه چاودێری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات رایگه‌یاند به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێز، هێشتا له‌ناو بنكه سه‌ربازییه‌كان تاتوێ ده‌كرێت. هیچ ورده‌كارییه‌ك ئاشكرا نه‌كرد كه كه‌ی سه‌باره‌ت به‌م پرسه داواكاری بۆ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باراك ئۆباما ده‌نێرن.
لێدوانی فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مریكا سێ رۆژ پاش ئه‌وه‌ی دێت كه ئیداره‌ی ئۆباما ناردنی 560 سه‌ربازی دیكه بۆ عێراق رایگه‌یاند كه به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاسانكاری بۆ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ.