حزبی ئایندە هەڵدەوەشێتەوە
دەبن بە یەکێتی
K24 - هه‌ولێر
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان حزبی ئایندهی کوردستان بڕیاری خۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داوه و ده‌چنه‌وه ریزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.
میدیاکانی یه‌کێتی بڵاویان کرده‌وه له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان شاندی هه‌ردوولادا له سلێمانی به کۆی ده‌نگ بڕیاریانداوه که حزبی ئایندهی کوردستان بچنه ناو ریزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی رۆژانامه‌وانیدا حزبی ئاینده هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خۆیان و چوونیان بۆ ریزه‌کانی یه‌کێتی رابگه‌یه‌نێت.
به‌پێی زانیارییه‌کان بڕیاره قادر عه‌زیز له ریزه‌کانی یه‌کێتیدا پۆستی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پێبدرێت و ئه‌و کادیر و ئه‌ندامانه‌ی لهگهلیشیدان له ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتیدا دابمه‌زرێندرێن.
له راگهیاندراوێکیشدا حزبی ئایندەی کوردستان ده‌ڵێت: "ئه‌نجوومه‌نی باڵای حزب وێرای پێشوازیكردن له دهسپێشخهریهكەی یەکێتی و نرخاندنی هه‌نگاوی یه‌كگرتنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه دیموكراسی و چه‌په‌كان كه خاوه‌ن خه‌بات و مێژووی هاوبه‌شن، به كۆی ده‌نگ ره‌زامه‌ندی گفتوگۆی نیشاندا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی باڵای پێكهێنا و هاوسه‌نگی رێكکهوتنهكهشی به مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی رێكکه‌وتنه‌كه له قه‌ڵه‌مدا".
لە مانگی ئاداری 2009 مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی زەحمەتکێشان،قادر عەزیزیان لە سکرتێری لادا و ناوی حزبەکەشیان وەرگرتەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا قادر عەزیز حزبێکی نوێی بەناوی ئایندە دروستکرد، بەڵام ئەو حزبە لە قەبارەی خۆی زیادی نەکرد و لە ڕووی جەماوەرییەوە نەیتوانی گەشە بکات، ماوەیەکیشە دەنگۆی ئەوە هەیە قادر عەزیز حزبەکەی تێکەڵاوی یەکێتی دەکات و بەپێی زانیارییەکان پۆستێکی باڵای بۆ خۆی مسۆگەر کردووە، و دەبێت بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی،بەڵام تا ئێستا پلە و پۆستی ئەندامانی سەرکردایەتی حزبەکەی دیار نییە و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ،وردەکارییەکەی ڕابگەیەندرێت.

