به‌ڤيديۆ.. زللــه لۆچى رووخسار ناهێڵێت
وا ده‌كات به گه‌نجى بمێنيته‌وه
K24- هه‌ولێر
ژن و مێردێك له ويلايه‌تى كاليفۆرنيا، ئارێشگايهكيان كردووه‌ته‌وه تايبه‌ت بهمهساجكردنى رووخسار، به‌ڵام به زللــه.
ماڵپه‌ڕى "روسيا اليوم" بڵاويكردووه‌ته‌وه، ژنێكى ئاسيايى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره ئهمهريكييهكهى ئارێشگايهكيان له شارى سان فرانسيسكۆى ويلايه‌تى كاليفۆرنيا له ئه‌مه‌ريكا كردووه‌ته‌وه، به‌ناوى Tata Massage Face Slapping، كه تايبه‌ته به مه‌ساجكردنى رووخسار له‌رێگه‌ى زللـهوه، به‌جۆرێك پێان وايه ئه‌م جۆره مه‌ساجه هه‌رچى چرچ‌و لۆچى رووخسار هه‌يه، نايه‌ڵێت، روونتره بڵێن وا ده‌كات به گه‌نجى بمێنيته‌وه.
هه‌روه‌كو له‌م گرته ڤيديۆيه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له‌سه‌ره‌تادا زللـهكان به سووكى دهوهشێندرێنه رووخسار تا ئه‌و كاته‌ى سڕ ده‌بێت، دواتر ورده ورده خێرا و به‌هێزترى ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێك به‌رده‌وام ده‌بێت و ئهنجامهمهكهشى به‌پێى پێست و جۆرى لۆچى رووخسارى كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت.
نرخى ئه‌م جۆره مه‌ساجه، يه‌ك دانيشتن به 350 دۆلار ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆرسێكى ته‌واو بێت، كه چوار دانيشتن له‌خۆ ده‌گرێت 1000 دۆلارى تێده‌چێت.
پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، نه‌مانى ئه‌م لۆچييه به‌هۆى زللـهوه بۆ ماوه‌يه‌كى كاتييه، دواتر دووباره لۆچييهكان دروست ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ده‌كرێت بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى سوودى لێ وه‌ربگيرێت و هيچ زيانێكى نييه.