ئه‌و ژنه به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌ی پرۆتۆكۆله‌كه‌ی مۆركرد كێیه؟
له كوردستان 24ه‌وه ورده‌كارییه‌كان بزانه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌لیسا سلۆتكین، ئه‌و ژنه به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌ی رۆژی سێشه‌ممه 12ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، به ئاماده‌بوونی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پرۆتۆكۆلێكی له‌گه‌ڵ كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت، مۆركرد، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكایه بۆ ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌ندێك له میدیا نێوخۆییه‌كان، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه له به‌های ئه‌و پرۆتۆكۆله‌كه، بڵاویانكرده‌وه، كه ئەلیسا سلۆتکین, پێگه‌یه‌كی نییه له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، شایانی باس بێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له وێبسایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سلۆتكین یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکایە بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی.
هه‌روه‌ها لە ساڵی 2011 ەوە لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وەك راویژکاری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌ستبه‌كاربووه، دواتر له ساڵانی نێوان 2013 بۆ 2015، راوێژکاری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بووە.
سلۆتكین، پێشتر لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بەرپرسی کاروباری تایبەت بە عێراق بووە و دانيشتووى شاری میشیگانە و بەکالۆریوسی لە زانکۆی کۆرنێل و ماستەریشی لە زانکۆی کۆلۆمبیا وەرگرتووە.
هه‌روه‌ها لە زۆربەی گەشتەکاندا هاوسەفەری وەزیر بەرگرییە و لە لوتکەی ئەمدواییەی ناتۆش کە لە پۆلەندا بەسترا هاوسەفەری باراك ئۆباما بوو.
پێشتر چەند سایتێکی نێوخۆیی هەرێمی کوردستان بە هەڵە پۆستی ئەو بەرپرسە ئەمریکییەیان وەك یاریدەدری سکرتێرى وەزیری بەرگری ئه‌مه‌ریكا بڵاوکردەوە، لە کاتێکدا لە ئەمەریکا بە وەزیر دەڵێن سکرتێر (Secretary of Defense) نەك مینیستەر (Minister).
پرۆتۆكۆله مۆركراوهكه، به گوێره‌ی لێدوانی گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی دووساڵه كاری بۆ ده‌كرێت و به یه‌كه‌م نووسراوی فه‌رمی له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێ، ئامانجیش له‌و پرۆتۆكۆله، هاوكاریكردنی سه‌ربازی و دارایی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه، له شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و یه‌كێكه له هه‌وڵه‌كانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی سێشه‌ممه 12ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، ئه‌و پرۆتۆكۆله، به ئاماده‌بوونی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هاوینه‌هه‌واری پیرمام مۆركرا.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)