محەممەد شیاع سوودانی: دابینکردنی مووچەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەرکی ئێمەیە
سوودانی باس لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکات

K24 - هەولێر:
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختی لەوەکردەوە، دابینکردنی مووچەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی عێراقە بەبێ رەچاوکردنی هەناردەکردنی نەوت، هەروەها دەشڵێت: " ئێمە مووچە دابین دەکەین و بەرپرسین بەرامبەر هاووڵاتییانی خۆمان لە هەرێمی کوردستان".
ئەمڕۆ پێنجشەمە (4ــی ئایاری 2023)، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەمیانی بەشداری کردنی لە پانێڵێکی دیداری عێراق رایگەیاند: "لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی نەوت و بودجە گەیشتوونەتە رێککەوتن و هەروەها دیدگای هاوبەش و ستراتیژیمان هەیە لەگەڵ برایانمان لە هەرێم، هەردوولامان رێککەتووین کە نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە بکەین".
محەممەد شیاع سوودانی گوتی، "رۆڵی برای بەڕێزم سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنم، هەروەها هەموو برایانم لە هەرێمی کوردستان کە پاڵپشتیان لەو رێککەوتنە کرد، لە چواری نیسان رێککەوتنەکە واژووکرا، واتا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت لەرێگەی سۆمۆوە و گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمپانیاکان لەسەر ئەم گرێبەستانە رێککەوتین، ئێستا بابەتەکە تەکنیکییە و پەیوەستە بە ژمێریاری و رادەستکردن و لایەنی تورکیاش، بە فەرمی بە تورکیامان راگەیاندووە دەمانەوێت پشکنین بۆ بۆڕییەکان بکەین، چونکە گومان هەیە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە بەهۆی ئەو بومەلەرزەی روویدا، مووچە ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵییە، بێ گوێدان بەوەی نەوت هەناردە دەکرێت یان نا، پشتیوان بە خوا لە پێدانی مووچە بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوا ناکەوین، هەر وەك چۆن لە فەرمانبەرانمان لە ئەنبار و بەسرە بەرپرسیارین."
سوودانی گوتیشی، "پەیوەندی باش و پتەومان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نموونەییە و هیچ کات و سەردەمێک پەیوەندییەکانمان بەو شێوەیە باش و پتەو نەبووە، هەروەها لێکتێگەشتنی باشمان لەگەل برایانی هەرێم هەیە، کێشەکانمان چارەسەرکردووە و ئەوانیش پاڵپشتی عێراق دەکەن بۆ تێپەڕبوونی قەیرانەکان".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە بۆ تورکیا، وەستانی هەناردەکردنی نەوتەکە لەگەڵ تورکیا پەیوەستە بە لایەنی تەکنیکی، تورکیا لاری نییە لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت، تەنیا دەیانەوێت پشکنین بۆ بۆریەکانی نەوت بکەن کە بەهۆی بوومەلەرزەکە زیانی بەرکەوتووە.
سوودانی دەشڵێت، "ئەگەر تورکیا ئەمڕۆ پێمان رابگەیەنێت کێشە تەکنیکییەکان چارەسەرکراوە، ئەمڕۆ هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکاتەوە".
لە بارەی رێککەوتنی شنگال سوودانی گوتی، "به‌شێك له رێككه‌وتنی سیاسی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال له‌خۆده‌گرێت، لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌و پرسه پێكهێندراوه و به‌و هیوایه‌ی به‌م نزیكانه كۆببێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه بكات، ئه‌ویش له دامه‌زراندنی سه‌رۆكی یه‌كه‌یه‌كی ئیداری ده‌ستپێده‌كات، كه هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری كۆك بن، دواتر دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی پۆلیس و بودجه‌ش بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌سته، ئینجا ده‌ست به پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ین و له بودجه‌ی ساڵی 2023 سندوقێكمان بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ته‌رخانكردووه و بڕی 50 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه".
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ئه‌و ناوچه‌یه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان كۆكن، هه‌روه‌ها ده‌رخستنی هه‌موو ئه‌و گرووپ و لایه‌نه چه‌كداریانه كه بوونه‌ته هۆی ناسه‌قامگیری ئه‌و ناوچه‌یه، رێككه‌وتنیشی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كراوه و ده‌ستمان به هه‌نگاوه ده‌ستپێكییه‌كان كردووه و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات دۆسیه‌ی ئه‌منی سه‌رانسه‌ری ده‌ڤه‌ره‌كه له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت، ئێستاش هێزه‌كانمان له ناوچه‌كه‌ن و به هاوكاری له‌گه‌ڵ برایانمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوانه‌مان خێراتر بكه‌ین، تاوه‌كو بتوانین كارئاسانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌مان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ین".
لە درێژەی قسەکانیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، باسی لەوەشکرد، قەیرانی ئابووری لە عێراقدا دووبارە نابێتە و نرخی دۆلار جێگیرکراوە، هەروەها روونیکردەوە، ئەو رێکارانەی کە گیراونەتەبەر، بووەتەوە هۆی ئەوە سیستمی دارایی لە عێراق رێکبخرێتەوە و بکرێتە سیستەمێکی نێودەوڵەتی، لە کاتی جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی کۆتایی بە هەموو کێشەکان دێت.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئێران و ئەمەریکا، سوودانی رایگەیاند، لەگەڵ ئێران لێکتێگەشتمان هەیە لەسەر زۆر لە کارەکان، ئێمە دیدگای هاوبەشمان هەیە دۆستی نزیکی یەکترین، هەروەها لەگەڵ ئەمەریکا پەیوەندی ستراتیژیمان هەیە و بەرژەوندی هاوبەشمان هەیە، پێویستە پەیوەندییەکانمان بەهێزتربکەین.
سوودانی روونیکردەوە، قەدەری دەوڵەتی عێراق وایە پەیوەندییەکی هاوسەنگی هەبێت لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان، نابێت عێراق وەکو گۆڕەپانی جەنگ بەکار بێت بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەکانی نێوان وڵاتان.