لەندەن.. سبەی رێوەڕەسمی تاج لەسەرنانی پادشا چارلزی سێیەم بەڕێوەدەچێت

سبەی رێوەڕەسمی تاج لەسەرنانی پادشا چارلزی سێیەم لە لەندەن بەڕێوەدەچێت
سبەی رێوەڕەسمی تاج لەسەرنانی پادشا چارلزی سێیەم لە لەندەن بەڕێوەدەچێت

K24 - هەولێر:

لەرێگەی خەرجکردنی 100 ملیۆن پاوەندەوە، بەریتانیا ئامادەکاریی بۆ رێوەڕەسمی تاج لەسەرنانی پادشا چارلزی سێیەم دەکات.

رێوەڕەسمی تاج لەسەرنانی پادشا چارلزی سێیەم بە خولگەی زێڕین ناسراوە و لەشاری لەندەنی پایتەختی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەئامادەبوونی زۆرینە سەرۆک، سەرۆکوەزیران و پادشای وڵاتان لەناویشایندا لەتیف رەشید سەرۆکۆماری عێراق بەڕێوەدەچێت.

ئاهەنگەکە سبەی شەممە لە کۆشکی بەکینگهام و ناوچەی وێستمینیستەری لەندەن بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەدان پاسەوان و ‌هێزی ئەمنی لەناوچەکە بڵاوەیانپێکراوە و رێوشوێنی ئەمنی گیراوەتەبەر.

رێوڕەسمەکە 100 ملیۆن پاوەندی بۆ تەرخانکراوە و یەکێکە لەگرانترین رێوڕەسمەکانی تاج لەسەرنان لەمێژووی بەریتانیا.

دوای هەشت مانگ لە هاتنەسەر تەختی پاشایەتی دوای مردنی دایکی ئەلیزابێسی دووەم لە تەمەنی 96 ساڵیدا، کاتی ئەوە هاتووە بە ئاشکرا چارلز وەک سەرۆکی دەوڵەتی بەریتانیا و 14 شانشینی دیکە لە کەنەداوە بۆ ئوسترالیا دیاریبکرێت.

Fly Erbil Advertisment