ئه‌مه‌ریكا به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنییه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر بڵاوده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ی باڵای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، واشنتۆن، هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی له باره‌ی رووداوی 11ى سێپتێمبه‌ری 2001 بڵاوده‌كاته‌وه، كه تێیدا په‌یوه‌ندی حكوومه‌تی سعوودیه به ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه، ئاشكرا ده‌كات.
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه 28 لاپه‌ڕه ده‌بێت و به‌شێكه له راپۆرتی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه، كه له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2002 پێكهێنراوه.
ئه‌مڕۆ 15ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، جۆش ئێرنست، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌مڕۆ بۆ كۆنگرێس ره‌وانه‌ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بدرێت، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌ڵگه‌نامه‌كان هیچ شتێكی وای تێدا نییه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی سعوودیه به رووداوه‌كه بسه‌لمێنێت.
له ساڵی 2003ه‌وه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی وه‌ك زانیاری "زۆر نهێنی" پۆلێنكردبوو، بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی 15ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستاش هه‌ندێك رێككاری دیكه ماون و پێویسته واشنتۆن بیانگرێته به‌ر، پێش ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی بڵاوبكاته‌وه.
11ی سێپتێمبه‌ری 2001، ژماره‌یه‌ك تیرۆریست، به چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی نه‌فه‌رهه‌ڵگر، هێرشیانكرده سه‌ر هه‌ردوو تاوه‌ری سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی له نیویۆرك و له ئاكامدا هه‌ردوو تاوه‌ره‌كه داڕووخا و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 4 هه‌زار كه‌س گیانییان له ده‌ستدا.