عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەبی راگەیاند

K24- هەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی گرنگی گەڕانەوەی سووریا بۆ نێو کۆمکاری عەرەبی نوێ دەکاتەوە.
ئەحمەد سەحاف، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "رۆژی یەکشەممە، 6ی ئایاری 2023، کۆبوونەوەی کۆمکاری ولاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بە بەشداری فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی سووریا و سوودان بەڕێوەدەچێت".
سەحاف ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق هەڵوێستی خۆی لەسەر پرسی سووریا نوێ دەکاتەوە لەگەڵ گرنگی گەڕانەوەی بۆ کۆمکاری عەرەبی، بەمەش ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەی بەهێزتر دەبێت، هەروەها لەبارەی سوودانەوە دەڵێت "ئێمە گفتوگۆکان وەک رێگە چارەیەک دەبین بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخی ئێستای سوودان".