پۆكیمۆن گۆ له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا بووه‌ته به‌ناوبانگترین یاری له جیهان
K24 - هه‌ولێر:
پۆكیمۆن گۆ، یه‌كێكه له‌و یارییه ئه‌لیكترۆنییانه‌ی كه له ئامێره هۆشمه‌نده‌كانی مۆبایل ده‌كرێت و سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ئای ئۆ ئێس و ئه‌ندرۆید، له‌لایه‌ن كۆمپانیای نیانتێكس، خرایه به‌ر ده‌ست.
یارییه‌كه رێگه ده‌دات به هه‌ڵگرتنه‌وه و دۆزینه‌وه و راهێنانی ژماره‌یه "پۆكیمۆنی جۆراوجۆر"، كه ته‌نها سه‌ره شاشه‌ی مۆبایله‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، له رێگه‌ی نه‌خشه‌یه‌كه‌وه (ماپ)، شوێنی پۆكیمۆنهكانت نیشان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی تۆش له رێگه‌ی مۆبایل و نهخشهكهیهوه به‌دوای بكه‌وی و بیدۆزییه‌وه.
ئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی یارییه‌كه ده‌كات، شوێنه‌كه‌ی خۆی جێبهێڵێت و به‌دوای پۆكیمۆنه‌كه بكه‌وێت، له شه‌قام و شوێنه جیاجیاكان.
یارییه‌كه پێشوازییه‌كی زۆری لێكراوه‌كه، گه‌نجێكی میسری ئالووده‌ی ئه‌و یارییه بووه و یه‌كێك له پۆكیمۆنهكانی چووه‌ته ناو یانه‌یه‌كی شه‌وانه، كاتێك ویستوویه‌تی بچێته ئه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی بیهێنێته‌وه، رێگه‌یان نه‌داوه بچێته ناو یانه‌كه و گوتوویانه به ته‌نها رێگه‌ت پێ‌نادرێت، ئه‌ویش گوتوویه‌تی: "پۆكیمۆنهكهم له‌سه‌ر شوێنی سه‌ماكردنه و ده‌یهێنمه‌وه"، به‌ڵام دووباره رێگه‌یان پێنه‌داوه.
كڵێسای ئه‌تلانتا پێشوازی له یاریكه‌ران ده‌كات پۆكیمۆنه‌كان بخه‌نه ئه‌وێوه، به‌ڵام مۆزه‌خانه‌ی هۆلۆكۆست هۆشداری ده‌دات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، هیچ كه‌سێك بۆ هێنانه‌وه‌ی پۆكیمۆنهكهی ناتوانێت بچێته ناو مۆزه‌خانه‌كه.
یارییه‌كه له‌ماوه‌ی ته‌نها سێ رۆژدا، بووه‌ته به‌ناوبانگترین ئه‌پی مۆبایل له ئه‌مه‌ریكا، هه‌ندێك له یاریكهرانیش، جله‌كانیان هاوشێوه‌ی كاره‌كته‌ری كارتۆنی "ئاش" ده‌پۆشن، كه له كارتۆنی پۆكیمۆندا هه‌بوو.
هه‌ندێكیش پێیان وایه ئه‌و یارییه بووه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵی خودی مرۆڤ و بۆ دۆزینه‌وه‌ی پۆكیمۆنێك، ئاماده‌ن ده‌یان كیلۆمه‌تر ببڕن و كاتی خۆیان به فیڕۆبدهن.
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)