ئەمەریکا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەکاتەوە

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەریایی
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەریایی

K24 - هەولێر

ئەمەریکا هەوڵدەدات هاوپەیمانەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا رازی بکات بە زیادکردنی دەیان فڕۆکەی بێفرۆکەوانی دەریایی لەناوچەکەدا، بۆ ئەوەی باشتر چاودێری هەڕەشەکانی ئێران بکات، ئەمەش هەنگاوێکە بە ئامانجی پاراستنی رێڕەوی ئاوییە سەرەکیەکانە بۆ بازرگانی جیهانی و بازرگانی نەوت.

بەگوێرەی هەواڵێکی بلومبێرگ،  ئەدمیرال براد کوپەر، فەرماندەی هێزەکانی دەریایی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دیدارێکدا رایگەیاندووە، ئەمەریکا دەیەوێت زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەریایی هەبێت، کە هەندێکجار بە "بۆت" ناودەبرێن  لە کارکردندا.

کوپەر رۆڵی مانۆڕی سێ قۆڵی دەریایی نێوان چین، ئێران و رووسیای لە کەنداوی عومان بەکەمزانی بە بەراورد بە یەکگرتنی لایەنەکانی هاوپەیمانی دەریایی بە سەرۆکایەتی هێزی دەریایی ئەمەریکا.

هێزی دەریایی ئەمەریکا وێنەی ئەو کەشتیانەی بڵاوکردەوە، کە بە گوتەی خۆی سوپای پاسدارانی ئێران خاوەندارێتییان دەکات، وەک کەشتی نەوتیی "نیۆفی" کە ئاڵای پەنەمانی هەڵکردبوو، بە گەرووی هورمز لەنێوان ئێران و عومان تێپەڕی.

تیم هۆکینز، بەرپرس لە فەرماندەیی ناوەندیی هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا، گوتی دەستبەسەرداگرتنی کەشتیە نەوتیەکان لە لایەن فڕۆکە بێفرکەوانە دەریاییەکانەوە ئەنجامدەدرێت، ئەمەش گرنگە بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

دوایین مانۆڕی دەریایی لەنێوان 42 وڵاتدا ئەنجامدرا کە حەوت هەزار کەس و 30 کەشتی بەشدارییان تێدا کرد، هەروەها ئەمەریکا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیشی هەڵدا. جێبەجێکردنی پلانەکە هاوکات بوو لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی دووەم کەشتی نەوتهەڵگری ئێران لە ماوەی هەفتەیەکدا، ئەمەش بەشێکی نوێیە لە گرژییە دەریاییەکاندا لە کاتێکدا ئێران هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا باشتر بکات.

 

Fly Erbil Advertisment