ڕیڤاڵدۆ هێرش دەکاتە سەر مێسی و ئامۆژگاری کریستیانۆ دەکات

لیۆنێل مێسی، ریڤاڵدۆ و كریستیانۆ رۆناڵدۆ
لیۆنێل مێسی، ریڤاڵدۆ و كریستیانۆ رۆناڵدۆ

ڕیڤاڵدۆی ئەستێرەی بەڕازیلی پێشووی بارسێلۆنا پێیوایه‌ لیۆنێل مێسی هه‌ڵسوكه‌وتێكی خراپ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ده‌كات، ئامۆژگاری كریستیانۆ رۆناڵدۆش ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه‌ ریال مه‌درید.

دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی به‌بێ مۆڵه‌تی پاریس سانجێرمان بۆ هەڵمەتێکی ژینگه‌یی گه‌شتی سعوودییه‌ی كرد، به‌مه‌ش یانه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی بڕیاری داوه‌ ئه‌و یاریزانه‌ بۆ دوو هه‌فته‌ له‌ یاریكردن و راهێنانه‌كان سڕ بكات، ته‌نانه‌ت مووچه‌كه‌شی راده‌گرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ریڤاڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی بارسێلۆنا له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا گوتی: دڵتەنگ بووم کە بینیم لیۆنێل مێسی ئەم جۆرە هەڵوێستەی به‌رامبه‌ر یانه‌كه‌ی كرد، لیۆ بە دڵنیاییەوە دەیتوانی بە شێوەیەکی جوانتر و جیاوازتر مامه‌ڵه‌ بكات، ده‌كرا بەرپرسانی سعوودیە له‌ باره‌ی بانگهێشتكردنی مێسی وه‌كو رێزێك له‌گه‌ڵ كارگێری پاریس سانجێرمان گفتووگۆیان كردبا و سه‌ردانی پاریسیان كردبا، نه‌ده‌بوو مێسی به‌و شێوه‌یه‌ ببێته‌ هۆكاری درووستبوونی كێشه‌ی نێوخۆیی یانه‌كه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، سەبارەت بەو ساتەی كه‌ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌ سعوودییه‌ ‌تێیدا دەژی، ریڤاڵدۆ دەڵێت: ده‌زانم هەندێکجار یاریزانەکان بەو گرێبەستە گەورەیە فریو دەدرێن کە لە سعودیە واژۆی دەکەن، بەڵام دواتر ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ژیانی تۆپی پێ له‌و وڵاته‌ زۆر داخراوه‌ و ئاسان نییه‌، بۆیە ڕەنگە ئه‌و یاریزانانه‌ی ڕوو له‌ خوله‌كانی هاوشێوه‌ی سعوودیه‌ ده‌كه‌ن به‌ره‌و قۆناغێکی نائومێدی تێپه‌ڕبن، هیوادارم ئەو پارەیەی كریستیانۆ بەدەستی دەهێنێت قەرەبووی ئەو ژیانە ناخۆشه‌یان بۆ بكاته‌وه‌ كه‌ ئێستا یاریزانێكی وه‌كو كریستیانۆ هه‌یه‌تی.

گۆڵكاره‌ بەڕازیلییەکه‌ی پێشووی بارسێلۆنا گوتیشی: بۆ تۆپی پێش شتێکی باش دەبێت کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بگەڕێتەوە ڕیاڵ مەدرید و لەوێ ژیانی وەرزشی خۆی تەواو بکات، دەبێت هاندەرانیش لەوە تێبگەن کە ناتوانن داوای هەمان شت له‌ یاریزانانی وه‌كو كریستیانۆ و مێسی بكه‌ن کاتێک تەمەنیان له‌ نێوان 25 بۆ 26 ساڵ بوو، بەڵام پێموایه‌ كریستیانۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ ریال مه‌درید هێشتا له‌ توانای دا هه‌یه‌ یارمه‌تی تیپه‌كه‌ بدات بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی زیاتر.