پادشای سعوودیه چوار حوشتر بۆ پادشای به‌ریتانیا به دیاری ده‌بات

K24 - هەولێر:
رێوەڕەسمی تاج لەسەرنانی شا چارلسی سێیەم، لە شاری لەندەنی پایتەختی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەئامادەبوونی زۆرینە سەرۆک، سەرۆکوەزیران و پادشای وڵاتان بەڕێوەچوو.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 6ـی ئایاری 2023) هاوكات له‌گه‌ڵ رێوەڕەسمی تاج لەسەرنانی شا چارلسی سێیەم، لاپه‌ڕه‌ی سعوود بن عه‌بدولعه‌زیز، شای كۆچكردووی سعوودیه له تویته‌ر، وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی ناوبراوی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 85 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌ریده‌خات له كاتی رێوڕه‌سمی تاج له‌سه‌رنانی شا جۆرجی شه‌شه‌می باوكی چارلسی سێیه‌م ئاماده‌بووه.
له یه‌كێك له وێنه‌كان كه له ساڵی 1938 چركێندراوه، ده‌رده‌كه‌وێ شا سعوود و ئه‌میر سعوود بن عه‌بدولعه‌زیز و محه‌ممه‌د بن عه‌بدولعه‌زیزی برای له كه‌شتییه‌ك دێنه خواره‌وه و له‌لایه‌ن شا جۆرجی شه‌شه‌مه‌وه پێشوازیان لێ ده‌كرێت.
شا سعوود په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و خێزانی پادشای ئه‌و وڵاته هه‌بووه، بۆ دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه‌ی كردووه و چوار حوشتریشی له‌گه‌ڵ خۆی به دیاری بۆ شا جۆرجی شه‌شه‌م بردووه.
#coronation Crown Prince Saud ,#King_Saud , during his visit to #Britain to attend the Coronation of King George the sixth in 1937, he was invited by Lady Judith WentWorth to visit Crabbet Arabian Stud .. which was started by her late mother Lady Ann Blunt to breed Arabian horses… pic.twitter.com/8pOVXd2vdl
— الملك سعود (@kingsaud) May 6, 2023