په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی حه‌وت پڕۆژه‌یاسا ده‌كات
یەکێک لە پڕۆژەیاساکان ئازادی رادەربڕینە
K24 - هەولێر
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق به مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و خوێندنه‌وه بۆ حه‌وت پڕۆژه‌یاسا كۆده‌بێته‌وه.
له بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاتووه، جگه له خوێندنه‌وه بۆ شه‌ش پڕۆژه‌یاسای دیكه، هاوكات خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای ئازادی راده‌ربڕین و گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانی ئاشتیانه ئه‌نجام ده‌درێت.
له ماوه‌ی رابردوودا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای ئازادی راده‌بڕین ئه‌نجامدرا، به‌هۆیه‌وه كاردانه‌وه‌ی توندی لێكه‌وته‌وه‌و په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه‌خۆ و چالاكوانانی مه‌ده‌نی، له دژی پڕۆژه‌یاساكه وه‌ستانه‌وه.