فازڵ میرانی: په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌رپرسیاریه‌تی پارتی زیاتر ده‌كات
K24 - هەولێر:
به‌رپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك هه‌نگاوێك بێته پێش، ئه‌وان وه‌كو پارتی دوو هه‌نگاو ده‌چنه پێش.
فازڵ میرانی، به‌رپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، وه‌كو پارتی په‌یڕه‌وی له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، گوتیشی، هه‌ر كات سه‌رۆك بارزانی په‌یام بدات، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هه‌نگاوێك بچێته پێش، ئه‌وان دوو هه‌نگاو ده‌چنه پێش.
به‌رپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌رپرسیاریه‌تی پارتی به‌رامبه‌ر به په‌یامی سه‌رۆك بارزانی و تایبه‌ت به پرسی كورد، ناشێ وه‌كو به‌رپرسیاریه‌تی خه‌ڵكی دیكه بێت.
میرانی هه‌روه‌ها سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه پارتی له ماف‌دا وه‌ك ئه‌وانی دیكه‌یه، به‌ڵام له به‌رپرسیاریه‌تیدا پشت به مێژوو و جوگرافیای خۆی ده‌به‌ستێت.
سەرۆک مەسعود بارزانی لەمیانی گوتارێکیدا لە رێورەسمی کردنەوەی یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی له بارزان، داوای لە لایەنە سیاسییە کوردییەکان کرد، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە، پێش 18ـی ئەم مانگە، کۆبووەوەیەکی گەورە ساز بکەن.
سەرۆک بارزانی سەبارەت بە بانگەوازەکەی، رایگەیاند: پێش ئەم کۆبوونەوەیە داوا لە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەکەم، کۆبوونەوەیەک بکەن، تا ئەم تەمومژییە نەمێنێت و زەمینەسازی بۆ کۆبوونەوە گەورەکە بکەن.