سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە پارێزگای نەینەوا

K24- ههولێر:
ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومی، محهممهد شیاع سوودانی سهرۆكوهزیرانی عێراق، گەیشتە پارێزگای نەینەوا.
لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای نەینەوا، بڕیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق بەردی بناغەی ژمارەیک پڕۆژە لەو پارێزگایە دابنێت و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەرۆک هۆزەکانی ئەو سنوورە کۆدەبێتەوە.
سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی بۆ پارێزگای نەینەوا یەکەمین سەردانی سەرۆکوەزیرانە بۆ ئەو پارێزگایە، لەسەرەتای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.