بە ڤیدیۆ؛ لەرووداوێکی هاتووچۆدا لە مەکسیک 13 کەس گیانیان لەدەستدا

K24 - هەولێر
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە مەکسیک 13 کەس گیانیان لەدەستدا و میدیاکانی ئەو وڵاتەش دەڵێن، سەرجەم ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەک خانەوادەن.
دەسەڵاتدارانی مەکسیک بڵاویانکردەوە، بەهۆی پێکدادانی پاسێک و بارهەڵگرێکەوە لەباکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 13 کەس گیانیان لە دەست دا.
رووداوەکە لەسەر هێڵی خێرای ساراگۆسا و هیداگلۆ لەباکووری ئەو ولاتە روویداوە و سەرباری گیانلەدەستدانی 13 کەس ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بەپێی گوتەی دەسەڵاتدارانی مەسکیک، پاش خۆکێشان بە بارهەڵگرەکەدا، راستەوخۆ پاسەکە گڕی گرتووە و بەتەواوی سووتاوە.
هاوکات میدیاکانی مەکسیک بڵاویانکردەوە، سەرجەم ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە ئەندامی یەک خانەوادەن و پاسەکەیان بەکرێگرتووە.