سوودانی كۆتایی به ئه‌ركی ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌هێنێت

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به ئه‌ركی ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك، كه له پێگه‌ی فه‌رمی حه‌مید نه‌عیم ئه‌لغوزی، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشان داوه له‌سه‌ر كۆتاییهاتنی ئه‌ركی 25 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق.
نووسراوه‌كه، كه به ژماره (ق/2/5/106/42) لە رێككه‌وتی 11/5/2023 له ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌رچووه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكوه‌زیران، بڕیار درا به كۆتاییهێنان به ئه‌ركی 25 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له حكومه‌تی عێراق.

