لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی ده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تی عه‌توان عه‌توانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه و بڕیاردرا میوانداری به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و پلاندانان بكرێت، و هاوكات لیژنه‌كه خوێندنه‌وه‌ی بۆ مادده‌ی دووه‌می بودجه‌كه كرد، كه په‌یوه‌ست به میكانیزمی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه، له رێگه‌ی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی، ئه‌مه وێڕای فراوانكردنی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان كه له‌گه‌ڵ كارنامه‌ی حكومه‌ت یه‌كانگیر بێت.
هاوكات لیژنه‌ی دارایی ده‌نگدانی له‌سه‌ر حه‌وت مادده دواخست.
پێشتریش شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاندبوو، ئەم هەفتەیە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 دەدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە ئیخلاس دلێمی، جێگری دووه‌می لیژنه‌ی دارایی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆكانی پرۆژه‌یاسای بودجه به میوانداریكردنی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان قۆناغی باشی بڕیوه و پشكی هه‌رێمی کوردستان و په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانیش زیادكراوە.
لای خۆیەوە؛ رۆژی هەینی 5ـی ئایاری 2023، خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی له پەرلەمانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، تا 20ـی ئه‌م مانگه هه‌موو رێكاره‌كانی تایبه‌ت به پرۆژه‌یاسای بودجه ته‌واو ده‌بن و له كاتێكی نزیكدا له په‌رله‌مان تێده‌په‌ڕێندرێت.