مێژووى كوده‌تاى سه‌ربازى له توركيا
كوده‌تاكه‌ى سوپاى توركيا كه شه‌وى رابردوو ده‌ستيپێكرد و له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنى خۆردا شكستى هێنا يه‌كه‌م كوده‌تاى سه‌ربازى نييه له توركيا. به‌ڵكو له رابردوودا ژماره‌يه‌كى به‌رچاو كوده‌تاى سه‌ربازى له‌و وڵاته روويانداوه.
K24 – هه‌ولێر:
كوده‌تاكه‌ى سوپاى توركيا كه شه‌وى رابردوو ده‌ستيپێكرد و له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنى خۆردا شكستى هێنا يه‌كه‌م كوده‌تاى سه‌ربازى نييه له توركيا. به‌ڵكو له رابردوودا ژماره‌يه‌كى به‌رچاو كوده‌تاى سه‌ربازى له‌و وڵاته روويانداوه.
كوده‌تاى 1997
له 28ى شوبات/ فێبرايه‌رى 1997، له ژێر درووشمى كوده‌تاى دواى نوێگه‌رى، جه‌ندرمه كوده‌تاى به‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌ڵبژێردراوى نه‌جمه‌دين ئه‌ربه‌كانى سه‌ر به پارتى ره‌فاهى ئيسلاميدا كرد.
كوده‌تاچييه‌كان كۆمه‌ڵه‌يه‌كى نهێنى بوون و له ناو سوپادا به ناوى (كۆمه‌ڵه‌ى خوێندنى خۆرئاوايى) كاريان ده‌كرد. دواى كوده‌تا نه‌جمه‌دين ئه‌ربه‌كانيان له كارى سياسى ياساغ كرد و پارته‌كه‌شيان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
كوده‌تاى 1980
له 12ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 1980 جه‌نه‌راڵ كه‌نعان ئيفرين كوده‌تاى كرد و بانگه‌شه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ بنه‌ماكانى مسته‌فا كه‌مال پاشاى دامه‌زرێنه‌رى توركيا ده‌كرد. ئامانجى سه‌ره‌كى سه‌ركوتكردنى ئه‌و ره‌وته ئيسلامييه بوو كه له توركيا گه‌شه‌ى كردبوو. هه‌وڵه‌كانى بۆ ئه‌وه بوو، پشت له جيهانى ئيسلامى بكات و زياتر خۆى بخزێنێته باوه‌شى خۆرئاواوه.
كوده‌تاى 1971
له 12ى ئازار/ مارسى 1971 وه‌ك دووه‌م كوده‌تاى سه‌ربازى له مێژووى نوێى توركيا روويدا. سوپا بيرخه‌ره‌وه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه و له‌و كاته‌وه كوده‌تاكه به كوده‌تاى بيرخه‌ره‌وه‌ى سوپا ناوى ده‌برێت.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى گشتيى سوپاى توركيا له‌و كاته‌دا مه‌مدوح تاجماك، له 12ى ئازاردا بيرخه‌ره‌وه‌ى راده‌ستى سه‌رۆك وه‌زيران كرد و دوايين ئاگاداركردنه‌وه‌ى سوپاى پێدا و داوايكرد، حكومه‌تێكى به‌هێز بۆ جێبه‌جێكردنى تێڕوانينه‌كانى مسته‌فا كه‌مال پاشاى ناسراو به ئه‌تا تورك پێكبهێنێت و كۆتايى به تێكچوونى ره‌وشى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى بهێنێت. سه‌ره‌نجام سلێمان ديميرێل ناچار بوو ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.
كوده‌تاى 1960
يه‌كه‌م كوده‌تاى سه‌ربازى بوو كه له لايه‌ن كۆمه‌ڵێك له ئه‌فسه‌رانى سوپاوه له ده‌ره‌وه‌ى فه‌رمانده‌كانى ئه‌ركانى سوپا ئه‌نجامدرا. كوده‌تا له 25ى ئايار/ مايۆى 1960 له دژى حكومه‌تێكى هه‌ڵبژێردراو ئه‌نجامدرا.
كوده‌تا چييه‌كان به له‌سێداره‌دانى عه‌دنان مندريسى سه‌رۆك وه‌زيران و رێبه‌رى پارتى ديموكراتى ده‌ستيپێكرد.
عه‌دنان مندريس خاوه‌نى روانگه و بيركردنه‌وه‌ى ئيسلامى بوو، ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌نجامدرانى كوده‌تا له دژى. #كوده‌تاى_سوپاى_توركيا