بانکی جیهانی: بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراک عێراق پێویستی بە 2.3 ملیار دۆلارە

گه‌نمی جووتیاران
گه‌نمی جووتیاران

K24 - هەولێر:

بانکی جیهانی لە نوێترین راپۆرتیدا پێشبینی دەکات عێراق پێویستی بە زیاتر لە 2.3 ملیار دۆلار لەمساڵدا هەیە، تاکو پێویستییەکانی پێ دابین بکات، بە تایبەت ئەگەر دووچاری نەبوونی ئاسایشی خۆراک ببێتەوە.

بانکی جیهانی لە نوێترین راپۆرتیدا لەبارەی لێکەوتەکانی نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاویکردووەتەوە. بە گوێرەی خەمڵاندنەکانیان، پێویستییەکانی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراک لەمساڵدا لە 1.72 بۆ 2.33 ملیار دۆلارە و لە ساڵی داهاتوودا بۆ 1.67 تاوەکو 2.58 ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە.

بە گوێرەی داتاکەی بانکی جیهانی، لە نێو وڵاتانی عەرەبی ئەوەی پێویستی بە هاوکارییەکی زۆر هەیە یەمەنە بە 13.32 ملیار دۆلار و لە دوای ئەو سووریایە بە 4.3 ملیار دۆلاریان پیویستە بۆ ئەوەی چارەسەری قەیرانی ئاسایشی خۆراک بکەن.

Fly Erbil Advertisment