عێراق.. بڕگه و مادده‌كانی یاسای خانه‌نشینی بۆ كرێكاران راده‌گه‌یه‌ندرێن
K24 - هەولێر:
گرنگترین بڕگه و مادده‌كانی یاسای خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران له عێراق راده‌گه‌یه‌ندرێن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، موحسن مه‌نده‌لاوی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گرنگترین ئه‌و ماددانه‌ی یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینیی كرێكارانی راگه‌یاند، كه له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا ده‌نگیان له‌سه‌ردرا.
به گوته‌ی مه‌نده‌لاوی، یاساکە به ستانداری وڵاتانی پێشكه‌وتوو توخمە سەرەکییەكان له‌خۆده‌گرێت بۆ پاراستن و دەستەبەرکردنی مافەکانی کرێکاران و بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت، کە زیاتر لە 5 ملیۆن کرێکار تێیدا کاردەکەن.
هه‌روه‌ك یاساكه رێگه به خانه‌نشینبوونی ئاره‌زومه‌ندانه و به‌رده‌وامیدان به كاری خزمەتگوزاری لە کەرتی حکومی ده‌دات، به مەبەستی پاداشت و پلەبەرزکردنەوە و هاوتاكردنیان لەگەڵ خانەنشینانی حکومەت.
مه‌نده‌لاوی گوتیشی: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له كه‌رتی تایبه‌ت كار ده‌كه‌ن، پشكێكی زیاتریان له یاسا نوێیه‌كه‌دا ده‌بێت و ئیمتیازاتی فراوانیان پێ ده‌درێت، له‌وانه‌ش: مۆڵه‌تی دووگیانی و منداڵبوون به مووچه‌ی ته‌واوه‌وه، وێڕای كۆمه‌ڵێك ئیمتیازاتی دیكه‌ی گرنگ، كه له یاساكه‌دا هاتوون.
رۆژی 13/3/2023، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.