بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی سوودانی گه‌یشته جه‌دده

K24 - هەولێر:
بۆ به‌شداریكردن له كاره‌كانی لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشته جه‌دده.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ـی ئایاری 2023، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی گه‌یشته جه‌دده.
ئه‌مڕۆ کۆبوونەوەی لوتکەی كۆمكاری عەرەبی لە 32یه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا لەسەر ئاستی وەزیر و نوێنەرانی وڵاتان لە شاری جه‌ددەى سعووديه ده‌ستپێده‌كات.