عێراق سێیەم هەناردەکاری نەوتە بۆ چین
عێراق سێیەم وڵا
K24 - هەولێر
ئیدارەی گشتی گومرگی چین رایگەیاند، لە مانگی نیسانی ساڵی 2023دا، عێراق لە پلەی سێیەمی هەناردەکارانی نەوت بووە بۆ وڵاتەکەیان.
ئیدارەی گشتی گومرگی چین ئاماژەی بەوەکردووە، "عێراق لە ماوەی مانگی نیسانی ئەمساڵی 2023دا 34.456 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی چین کردووە، کە دەکاتە رێژەی 15.3%، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ چین زیادی کردووە".
دەشڵێت: "هەناردەی نەوتی عێراق بۆ پاڵاوگەکانی چین لە مانگی یەک تاوەکو مانگی سێی ئەمساڵی 2023، 149.066 ملیۆن بەرمیل بووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە هەناردەی نەوت بۆ چین، سعوودیە لە پلەی یەکەم دابووە وەک گەورەترین هەناردەکاری نەوتی خاو بۆ چین لە مانگی نیسانی ساڵی 2023، بە بڕی 8.46 ملیۆن تۆن، رووسیا لە پلەی دووەمدایە، بە 7.12 ملیۆن تۆن، پاشان ئەنگۆلا لە پلەی چوارەم دێت، بە 1.97 ملیۆن تۆن، بەڕازیل پلەی پێنجەمی گرتووە، بە 1.97 ملیۆن تۆن.