ئاڵۆزییه‌كانی توركیا نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه
K24 - ھەولێر
توركیا كه به ناوه‌ندێكی گرنگی به‌كارهێنان و گواستنه‌وه‌ی وزه داده‌نرێت، كوده‌تاكه‌ی شه‌وی رابردووی تورکیا بازاڕی نه‌وتی بوژانده‌وه.
به كاریگه‌ری شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی هەوڵی کودەتا لە توركیا به‌های نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و ئێستاش نرخی هه‌ر به‌رمیلیك نه‌وتی خاوی برێنت بە 47 دۆلار و 61، ھەروەھا هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی خاوی تێكساسیش به 45 دۆلار و 95 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، ئێستا نه‌وت 1.5% به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركردووه.
هه‌روه‌ها ئاڵۆزی ره‌وشی توركیا پرسیار له‌سه‌ر هیڵی گواستنه‌وه‌ی نەوتی كوردستان بۆ جیهان دروست دەكات كه نه‌وتی كوردستان ده‌گه‌یه‌نن به به‌نده‌ری جەیهان له توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.