بەشی دووەمی لە سەرووی ناکۆکییەکانەوە لەگەڵ هوشیار زێباری و مەلا بەختیار
K24 – هەولێر
خه‌له‌كا دوویێ
ئادار فه‌رهه‌نگا كورتی یا مێژوویا كوردی یا ڤان سه‌د سالێت دویماهی یێ یه..
ئادار كومكهرا خوشی ونهخوشی یێت كوردانه..
ئادار بیردانكا سه‌ركه‌فتن وكهتنێت كوردانه..
ئادار ئه‌و رۆمانا شادی وتراجیدی یا كوردا به‌حس دكه‌ت..
ئادار ئه‌و ئومێدهئهوا بۆ كوردا دمینیت، كو پشتی هه‌ر كتنهكێ رابنهڤه..
له‌وا چ كه‌تنا كورد بدویماهی نهئیناینه..
ئهڤهئاداره، پا 14 ئادارێ چی یه؟
بوونا سه‌ركرد وسهركێشێ میلله‌تی مه‌لا موسته‌فا بارزانی یه..
ئه‌و دیارده‌یا بوویهوهرچهرخانهك دشۆرهشێت كوردی..
شۆره‌ش ژجهـ ووهختهكێ سنوردای دا بره جهـ وه‌خته‌كێ ڤه‌كری..
14 ئادارێ رۆژا سه‌رهلدانا باژێرێ دهوكا ره‌نگینه..
14 ئاداری رۆژا ده‌ستپێكرنا وه‌رزێ نی یێ مهكوردستان 24..
ب خێر هاتن سهرچاڤان
دگه‌ل به‌رنامێ مه(له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه)
ب مێڤانداری یا هه‌ردوو سیاسهتمهدارێت به‌رێز:
·مه‌لا به‌ختیار
·هشیار زێباری
وب حازربینا 5 هه‌ڤالێت رۆژنامه‌ڤان ونڤیسهر وچالاكڤان وئه‌كادیمی، كو دێ به‌شداربن گه‌ل من دڤێ گه‌نگه‌شێ دا دگه‌ل هه‌ردوو مێڤانێت مه، ئه‌ڤ ههڤالهژی ئه‌ڤه‌نه:
1- د.شه‌ونم یه‌حیا / ئه‌نداما ده‌سته‌یا راوێژكارا زانستی، ل ناوه‌ندا دیموكراسی یا عه‌ره‌بی ل به‌رلینێ..
2- په‌ری مامسینی / نڤێسه‌ر
3- عبدالرحمن بامرنی / ژالاكڤان وسهرنڤێسهرێ په‌یجی روانگه
4- فه‌همی بالایی/ رێڤه‌به‌ری نڤێسینی ل گاڤ نیوس
5- محمد زه‌نگه‌نه/ نڤیسه‌ر ل رۆژنامه‌یا خه‌بات..
سێ ته‌وه‌ر مهددوو خه‌له‌كان دا ههنهدگهل هه‌ردوو مێڤانێت به‌رێز:
1- چه‌وا دۆزا گه‌لێ كورد ل باشور گه‌هشتی یهقهوارێ هه‌رێما كوردستانێ یا ئه‌ڤرو..؟
2- چه‌وا ڤی قهوهاری به‌رده‌وامی دایهخۆ دسه‌ر هه‌می وان گه‌ف ومهتری سێت توش بووی؟
3- چ ئاسته‌نگ گه‌ف به‌رامبه‌ر هه‌نه؟
به‌ری بچینهدناڤ گه‌نگه‌شێ دا پێكڤهبینهرێت ڤێ ڤیدیوئولێ بین سه‌ر پانوراما شه‌رێ حه‌فتێ سالا یێت رژێمێت جودا جودا یێت عیراقێ دژی كوردان.
له‌ڕێگاى گه‌یشتنى مافی خۆیان كورد گه‌یشتنه ئه‌و قهوارهیهى ئێستا له‌ژێر ده‌ستى ئیداره‌ى هه‌رێمی كوردستانه قه‌واره‌یه‌كى گه‌مارۆدراو له‌نێوان چواردهوڵهتى به‌هێز ناحه‌ز له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌واره‌یه چۆن ئه‌م هه‌رێمه ده‌ربازبوو له‌م مه‌ترسیه و نه‌هێشتنى ئه‌م قه‌واره‌یه له‌ماوه‌ى 32ساڵاندا ڕۆڵى فاكته‌رى هه‌رێمی و ناوخۆیی و ناوده‌وڵه‌تیه له‌ماوه‌ى 32ساڵاندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان هۆشیار زێبارى و مه‌لا به‌ختیار به‌ئاماده‌بوونی 5 هه‌ڤاڵی به‌ڕێز ڕۆژنامه‌وان و نوسه‌ر و چالاكوان و ئه‌كادیمی به‌شدارده‌بن له‌گه‌ڵ من له‌گه‌ڵ هه‌ردوو میوانى من له‌م گهنگهشهیهدا ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌ش(د.شه‌ونم یه‌حیا ئه‌ندامی ده‌سته‌ى ڕاوێژكارانى زانستى له‌ناوه‌ندی دیموكراسی عه‌ره‌بى له‌به‌رلین و په‌رى مامسێنی ڕۆژنامه‌نووس و عبدالرحمان بامه‌ڕنی سه‌رنوسه‌رى سایتى ڕوانگه و ڕه‌خنه‌ى بادینی فه‌همی باڵه‌یی مامۆستاى زانكۆ و سه‌رنوسه‌رى گاڤ نیوز و محمد زه‌نگه‌نه ڕۆژنامه‌نووس له‌ڕۆژنامه‌ى خه‌بات.
ئێستا بینه‌رى پانۆڕاماى ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیانه ده‌بین له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ى 32ساڵان هه‌وڵه‌كان بۆ نه‌هێشتنى قه‌واره‌ى هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ى 32ساڵدا.
ساڵى 1991 سه‌دام پلانى دانا هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت ئه‌ویش بهكشانهوهى ئیداراتى حكومی له‌كوردستان و له‌ئه‌نجامدا هه‌ڵبژاردن كرا و په‌رله‌مان و حكومه‌ت بۆ ئه‌و قه‌واره‌یه دامه‌زرا هه‌رهه‌مان ساڵ 1991 سه‌دام بڕیاریدا پاره‌ى قۆناغی زێڕین دینارى سویسرى نه‌هێڵێت و دراوێكی نوێ چاپ بكات كوردستان بێ پاره ده‌مێنێت له‌ڕووی ئابوریه‌وه ده‌كه‌وێت به‌ڵام بهپێچهوانهبوویهوه پاره‌ى سویسرى عێراق هه‌مووی هاته كوردستان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى كارى پێكرا كار به‌پاره‌ى عێراقى نه‌كرا له‌ئه‌نجامدا كوردستان بوو بهزهنگینترین ده‌ڤه‌ر لهعێراقێ له 1991 تا 2003 نرخی یه‌ك دینارى سویسرى به‌رامبه‌ر 250 دینارى چاپى نوێی عێراقى بوو.
زنجیره‌ی شه‌ڕى براكوژى له 1993 تا 1998 یه‌ك له‌گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بوو له‌سه‌ر ئه‌م قه‌واره‌یه به‌ڵام گیانى ئاشتى مه‌زنتربوو له‌شه‌ڕ پیشتیوانى جیهانى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك ئه‌مریكا فه‌ره‌نسا یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه به‌زه‌حمه‌ت ده‌ربازبوو به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌ى گروپه تیرۆریستیه‌كان وه‌ك قاعیده و ئه‌نسار سوننه و ئه‌نسار ئیسلام له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم له 2003 بۆ ماوه‌ى ده ساڵان یه‌كێكی تر بوو له‌گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێمی كوردستان یه‌ك له‌مه‌زنترین كرده‌وه‌ى تیرۆریستی له 1ى شوباتى 2004 له‌ئه‌نجامدا زیاتر له 100 سه‌ركرده و كادیر و به‌رپرس و سڤیل شه‌هیدبوون
ده‌سه‌ڵاتى عێراقى دواى 2003هات به‌شێوازی جیاجیا هه‌وڵى نه‌هێشتنى قه‌واره‌ى هه‌رێمی كوردستانى دا كه لاوازببێت یاخود به‌یه‌كجارى نه‌مێنێت له‌به‌رئه‌و ناكۆكیانه‌ى به‌رده‌وامی عێراق له‌گه‌ڵ كوردستانی عێراق نه‌یتوانى به‌ره‌و پێش چوون به‌خۆیه‌وه ببینێت.
ده‌یان ساڵ به‌ره‌و دوا گه‌ڕایه‌وه هه‌ندێ جار نزیكی ڕووخان بۆته‌وه زۆرێك له‌وانه‌ى له‌به‌غدا ئیداره‌ى ئه‌م ناكۆكیانه‌یان له‌گه‌ڵ كورد ده‌كرد دۆڕان نه‌یانتوانى به‌رده‌وام له‌پۆست خۆیاندا 2014 داعش یه‌ك له‌مه‌زنترین هه‌ڕه‌شه بوو بۆ نه‌هێشتنى ئه‌م قه‌واره‌یه لهشهوهكی تاریك هێرشى كرد بۆ داگیركردنى قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌نجامدا هاوپه‌یمانیه‌كی نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا دروستكراو ئه‌م قه‌واره‌یه پارێزرا پێشمه‌رگه یه‌كه‌م به‌ربه‌ست بوو لهبهرفراوانبوونى داعشى ڕاوه‌ستاند یه‌كه‌م چه‌په‌ر بوو داعشى شكاند قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه كه‌وته حیسابى نێوده‌وڵه‌تى هه‌تا ئێستا پیشتوانى لێده‌كرێت.
16ئۆكتۆبه‌ری 2017 یه‌كێكی تر بوو له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی بۆ نه‌هێشتنى قه‌واره‌ى هه‌رێمی كوردستان دواى ڕیفراندۆمی به‌ڵام ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش دۆڕا ئه‌م كه‌سانه‌ى سه‌ركێشى ئه‌م پلانه‌یان ده‌كرد یان له‌ده‌سه‌ڵات نه‌مان یاخود زۆر لاوازبوون هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌رسێ ده‌وڵه‌تى دراوسێ توركیا و عێراق و ئێران چ هاتن سوپاى ئه‌وان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له‌ناوخاكی وكوردستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى به‌رده‌وام له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌ریم شه‌ڕى توركیا و په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێم یه‌كێكى تر تر بوو له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم هه‌تائێستا به‌رده‌وامی ئه‌م قه‌واره‌یه بۆ ماوه‌ى 32ساڵان ده‌بێته درێژترین وه‌خت بۆ قه‌واره‌یه‌كی كوردی لهههرچوارپارچهى كوردستانێ له‌سه‌د ساڵێ دوایدا
سه‌یدایی به‌ڕێز ئێوه له‌ده‌ستپێكی دامه‌زراندنی ئه‌م قه‌واره‌یه تائێستا دووكه‌سی كاریگه‌ربوون بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م قه‌واره‌یه بۆمان باس بكه‌ن ئه‌و ئاسته‌نگانه كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ڕێگاى ئێوه بۆ دروستكردنى ئه‌م قه‌واره‌یه كاتێك حكومه‌تى به‌عس ئیداره‌ى خۆى كشانده‌وه.
مه‌لا به‌ختیار زۆر سوپاس ئێمه له‌دواى ڕاپه‌ڕین كه هه‌ڵبژاردن كرا ستراتجێكی نوێ هاته پێشه‌وه كه فیدراڵی تایبه‌ته بهفیدرالی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ناوه‌ند ده‌كرێ تاقه ئه‌زموون به‌بێ ناوه‌ند ڕێككه‌وت هه‌رێم بوو له‌كۆنگره‌ى ڤییه‌ننا معاره‌زه‌ی عێراقی هه‌ر ئاماده‌نه‌بوون گوێ بگرن دواى چه‌ندساڵێك ئه‌وه‌یان قبوڵ كرد یه‌كێك له‌ئاسته‌نگه‌كان تێگه‌یشتنى معاره‌زه‌ی عێراق بوو له‌تێگه‌یشتنى فیدڕاڵی له‌ئێمه له‌م مافه دیموكراسیه ڕه‌وایه ئاسته‌نگی دووه‌م ئه‌وه‌بوو ده‌وروبه‌ر هه‌رێمی زۆر زۆر قورس بوو ئه‌وه قوت بده‌ن تائێستاش سوریا قوتى نه‌داوه تائێستا توركیا ئه‌ڵێ ئیداره‌ى كورد ناڵێ ئیداره‌ى هه‌رێم ناوى كوردستان ناهێنێ
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی ئه‌ڵێ باكورى عێراق
باكورى عێراق باسى ده‌كات به‌نسبه‌ت سه‌دام قبوڵى نه‌بوو له‌ڕاستیا وه‌كو خۆى باسى بكه‌م ئه‌وكاته ئێران تێگه‌یشت لهفیدڕاڵی ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی له‌توركیا و سوریا هه‌بوو له‌ئێران نه‌بوو هه‌ماهه‌نگی باشیش له‌نێوان به‌ره‌ی كوردستان و ئێران هه‌بوو ئه‌وه كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوو جارجاره وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ووڵاتانه كۆده‌بونه‌وه قبوڵیان نه‌بوو كێشه‌یه‌كى تر گهمارۆبوو له‌سه‌ر هه‌رێم گه‌مارۆی نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمی و عێراقى له‌سه‌ر هه‌رێم ههبووو سێ گه‌مارۆمان له‌سه‌ر بوو ئێمه عێراق خۆى گه‌مارۆى له‌سه‌ر بوو كوردستانیشى ده‌گرته‌وه عێراق بازگه‌كانى گرتبوو ڕێگه‌ى نه‌ده‌دا هیچ بۆ هه‌رێم بێت.
هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ناوخۆیی كه‌له‌ساڵى 1993 1994 شه‌ڕى ناوخۆیمان كرد شانسێكى گه‌وره‌ى دا بهدهوڵهتى عێراق له‌بارمان به‌رێت به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شانسه‌ى بۆ عێراق هه‌ڵكه‌وت گۆڕ‌انى له‌دنیای جیهانگیرى و تێگه‌یشتنى بۆ كێشه‌ى كورد هه‌بووه قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌ى كوشنده‌ى ئێمه‌ى كرد له‌شه‌ڕى ناوخۆ پشتیوانمان یه‌كێك له‌وانه‌ى پشتیوانى كردین نه بڕیارى 688گۆڕی نه ڕێكخراوی بیانى له‌كوردستان كشانه‌وه تاك تاك كشابێته‌وه دووان هاتۆته‌وه جێگه‌كه‌ى فشار له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانى ده‌وروبه‌ر كه‌وه زیاتر پلانگێڕى نه‌كه‌ن ئێمه نه‌خنكێنن ئه‌مانه هه‌مووی هۆكاربوو كه‌ئه‌و په‌یوه‌ندیه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه باشترچوویه پێشه‌وه.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی ئه‌گه‌ر باسی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین سه‌یدایی به‌ڕێز هۆشیار زێبارى له‌گه‌لێك بۆنه باسی ئه‌وه ده‌كه‌یت كه هیچ كه‌سێك ڕ‌ازى نه‌بوو به‌ڵام هه‌ڵبژاردن كرا له‌ڕه‌وشێكی گه‌لێك زه‌حمه‌ت ئێستاش دواكه‌وتووه و ته‌مه‌نى په‌رله‌مان درێژكراوه‌ته‌وه.
هۆشیار زێبارى بابه‌تێكى گرنگ و مێژووییه فشارى زۆر هه‌بوو به‌ڵام زیادكردنێك بۆ قسه‌كانى كاك مه‌لا كه باسی كرد ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى تووشى ئێمه بوو گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ ژێرخانمان نه‌بوو پاره‌مان نه‌بوو 4000گوند وێران بوو خه‌ڵك ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوو ووڵاتێكى كاولمان وه‌رگرته‌وه.
هه‌قیقه‌ت جیاوازی وێنه‌كانى ئه‌وكاتى هه‌ولێر و سلێمانى بكه له‌گه‌ڵ ئێستا كارێكى گه‌وره‌كراوه به‌ڵام خه‌ڵكی ئێمه ئه‌و زاكیرهیهی نیه ئه‌م جیله‌ى ئێستا هه‌ستى نیشتیمانى و مێژووییان كه‌مه كه ئێمه له چ قۆناغێك گه‌یشتوینه‌ته چ قۆناغێك بڕیارى هه‌ڵبژاردن بڕیارى به‌ره‌ى كوردستانى بوو ئه‌وكاته سكرتاریه‌تى به‌ره‌مان دروستكردبوو من نوێنه‌رى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بووم كاك قادرى حاجی عه‌لى نوێنه‌رى یه‌كێتى بوو سۆشیالیستمان له‌گه‌ڵ بوو به‌ڕاستى دۆخێكى سه‌خت بوو ئێمه له‌خه‌لیفان ده‌واممان ده‌كرد ڕۆژانه كه چۆن ئه‌م ووڵاته به‌ڕێوه‌ببه‌ین بیرم دێته‌وه پاش ڕاپه‌ڕین جه‌نابى كاك مه‌سعود بارزانى له‌كۆیه به‌یانێكی خوێنده‌وه بۆ خه‌ڵك داوای كرد هه‌ڵبژاردن بكرێت ده‌سه‌ڵاتى شۆڕشگێڕی بگۆڕێت بۆ ده‌سه‌ڵاتى یاسایی لهگفتوگۆكانى به‌ره‌ى كوردستانى كه خۆم به‌شدارى زۆربه‌یان بووم ڕێككه‌وتن كه هه‌ڵبژاردن بكرێت پاك و دیموكراسیانه بێت هه‌ركه‌سێك كێش و قه‌باره‌ى خۆى بزانێت بیرم دێته‌وه ئه‌و وه‌خته ئه‌م ووڵاتانه هه‌موو كۆبونه‌وه له‌سه‌ر ئاستى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه كه چۆن گه‌مارۆى ئه‌م هه‌رێمه بده‌ن چه‌ندجارێك عێراق دژبوو هه‌روه‌ك باسكرا گه‌مارۆى نێوده‌وڵه‌تى و عێراقى له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌بوو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه بوو ڕازی بووین به‌شداربووین لهحكومڕانى گرنگ نه‌بوو كێ زۆرى هێنا كێ كه‌می هێنا به‌ڕاست من بیرمه ئه‌وكاته وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه به‌خه‌ڵكى گوت نه‌چنه هه‌رێمى كوردستان باكورى عێراق چونكه دۆخه‌كه نائارامه ئێمه ئه‌و وه‌خته دوو ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیمان هێنایه كوردستان كهسهرپهرشتى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن به‌ڕاستى به‌قاچاغ هێنامانن نهبهشێوهى فه‌رمی به‌ڵام ئه‌وه وه‌چه‌رخانێك بوو ئه‌نجامه‌كان ڕاگه‌یه‌نران پارتى یه‌كه‌م بوو به‌ڵام ڕازی بوو به په‌نجا په‌نجا له‌گه‌ڵ یه‌كێتى حكومڕانى بكات بیرمه ئه‌و وه‌خته گله‌یی هه‌بوو كهتهزویر هه‌بێت چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى گوتیان بوو به‌چى خۆتان به‌وه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌بوو
به‌ڕاستى پێگه‌ی كورد پاشى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌رزبوویه‌وه له‌به‌رچاوى جیهان نه‌خێر ئه‌وانه جدیینه دیموكراسیخوزن ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسیانه ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه به‌شى تر كه ئێمه كارێكى باشمان له‌سه‌ر كرد بوونى ئێمه له‌ناو ئۆپۆزیسیۆنى عێراقى ڕۆڵى كورد سه‌ره‌كی بوو له‌هه‌موو ئه‌و كۆنفرانساتانهى بوو بهبناغهیهك كه دانێپدانانێكى عێراقى به‌م كیانه بكرێت ده‌م و ده‌ست نه‌هات قۆناغ به‌قۆناغ تا گه‌یشتینه ئه‌وه كه ئه‌م هه‌رێمه هه‌رێمێكی گرنگه عێراقیه‌كانى وه‌ختى شۆڕشى ئه‌یلول كوردستانیان وه‌ك قه‌ڵای دیموكراسی ده‌زانى هه‌موو هێزه‌كانى عێراقی كاتى لێقه‌ومان په‌نایان ده‌هێنا بۆ كوردستان له‌به‌رئه‌وه بۆته قه‌ڵغانێك بۆ دیموكراسی ووڵاتانى تریش سوریا دژبوو تائێستاش توركیا دڵنیانه‌بوو ئێران تێگه‌یشتنی هه‌بوو هه‌رچیه‌ك بێت قابیلى پێكه‌وه‌ژیانه ئێستاش من ده‌ڵێم ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه به‌رهه‌می ئه‌و بڕیاره‌یه شه‌ڕى ناوخۆ دروست بوو شتێكى ناخۆش بوو به‌ڵام تێكنه‌چوو ڕێكمان خسته‌وه
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی سه‌ردام بڕیارێكى تر‌ى دا یه‌كه‌م ئه‌وه بوو ئیداراتى كشانده‌وه گوتى ناتوانن ئیداره‌ى خۆیان بكه‌ن ده‌ڕوخێن واده‌رنه‌چوو هه‌ڵبژاردن كرا په‌رله‌مان و حكومه‌ت دامه‌زران بڕیارێكى تر دراوی عێراقى له‌سه‌رده‌می زێڕین دینارى سویسرى هه‌ڵوه‌شانده‌وه دراوێكى نوێی چاپكرد ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی ئه‌وه كوردستان بێ دراو بێت و ده‌كه‌وێت به‌ڵام واده‌رنه‌چوو ئه‌م بڕیاره ئه‌وكاته چ مه‌ترسیه‌كی هه‌بوو ئه‌وكاته ئێوه به‌شێكى گرنگ بوون ئه‌م دۆخه چى بوو؟ چ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخه‌كه هه‌بوو؟
مه‌لا به‌ختیار كشانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق بۆ ئه‌وه نه‌بوو كه كورد بكه‌وێت به‌ڵكو خۆشى زۆر لاوازبووبوو له‌شه‌ڕى كوێت ترسی كێشه‌ى گه‌وره‌ى له‌به‌غدا و ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق ئه‌ترسا ڕاپه‌ڕینێكى تر ببێت
بڕیارى 688 كه هێڵی 36ده‌رچووبوو عێراق نه‌یده‌توانى سنور ببه‌زێنێت به‌هۆى سیاسه‌تى فه‌رزكراو به‌هێزبوونى كورد هێڵی كورد له‌به‌غداوه گه‌یشته گه‌رمیان پاراستمان بهبڕواى من كشانه‌وه‌ى عێراق زۆر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌بوو شه‌ڕى ناوخۆ ئه‌زمونێكى خراپ بوو بابه‌تى پاره‌ش كه گۆڕی ئێمه له‌عێراق دڵسۆزتربووین بۆ دینارى سویسرى پاراستمان به‌پێكه‌نینه‌وه
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی ئه‌وه‌ش پرسیارێكه كه‌ئه‌م پاره‌یه كارى پێنه‌كرا له‌به‌غدا له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هه‌مووی هاته هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ كرا.
مه‌لا به‌ختیار كاك ئه‌حمه‌د بازاڕ بڕگه و بنه‌ماى خۆى هه‌یه جارى وا هه‌یه حكومه‌تى ناوه‌ندی ناتوانێ كۆنترۆڵى بازاڕ بكات بزانه هه‌موو حكومه‌تى عێراقى وه‌فد ده‌چێته ئه‌مریكا دێت هه‌رچى ده‌كه‌ن دۆلار 153000 هه‌زار دینار 154000 هه‌زار دیناره
هۆشیار زێبارى پاره‌ى سویسرى بوو به‌پاره‌ى كوردستان كاریگه‌ریه‌كى واى نه‌بوو هه‌روه‌كو كاك به‌ختیار باسی كرد ئێستاش بازاڕ بڕگه و بنه‌ماى خۆى هه‌یه ئه‌و وه‌خته‌ش ئه‌و بڕیارانه ده‌رچوون زۆربه‌ى زۆرى پاره‌ى سویسرى هاته كوردستان به‌زۆر شێوه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌رێم كرا كوشتن به‌ئامانج گرتنی نوێنه‌رانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تیرۆركردنى هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نووس كرده‌ى تیرۆریستى ڕفاندن و زۆر كارى تر كرا زۆر هه‌وڵیاندا به‌ڵام ئه‌نجامی نه‌بوو ئه‌وكاته به‌ڕاستى پاسه‌وانى نێوده‌وڵه‌تى به‌هێزبوو
مه‌لا به‌ختیار فڕۆكه‌ى ئه‌مریكی له‌بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیك به‌رده‌وام كارى ده‌كرد
د.شه‌ونم یه‌حیا پێتان وانیه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر چاكسازی یاخود ئه‌و كێشانه‌ى كه هه‌یه وه‌ك یهكنهگرتنهوهى هێزی پێشمه‌رگه یاخود كۆمه‌ڵێك كه‌م و كورتى تر هه‌یه له‌هه‌رێم كاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سیسته‌می ئینته‌رناسیۆنال پشتگیرى هێزێكی نوێ بكات له‌هه‌رێمی كوردستان؟.
به‌ڕێز هۆشیار زێبارى گوتت ئێمه جاران له‌به‌غدا هێزمان زیاتر بوو كه‌س نه‌یده‌توانى له‌سه‌ر مافه ده‌ستورییه‌كانى كورد قسه بكات ئه‌ى ئێستا بۆ نا؟
هۆشیار زێبارى پرسیارێ بۆ من پرسیارێكى بۆ مه‌لابه‌ختیار.
مه‌لا به‌ختیار با من له‌پرسیاره قورسهكهوه ده‌ست پێبكه‌م به‌پێكه‌نینه‌وه پرسیاره قورسه‌كه ئه‌وه‌یه كه گله‌یی و ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه له‌سه‌ر حكومه‌ت و یه‌كێتى و پارتى هه‌یه ئه‌وه ڕاسته ئه‌و قسه‌یه هیچ ئه‌ملاولای تێدانیه به‌ڵام ئایا ئێمه ئه‌و ڕه‌خنه و گله‌ییانه ئه‌بنه مایه‌ی ئه‌وه‌ى مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه په‌یدابێت پێموانیه ته‌نیا ئه‌وانه بێت ئایا له‌دوای شه‌ڕى ئۆكراین به‌هه‌رلایه‌كدا بكه‌وێ به‌ره‌ى پشتیوانى كورد لاوازببێت ئه‌وه نه‌مێنێ وه‌ك ئێستا
دووه‌م چه‌ندجارێك ئه‌م قسه‌یه‌م كردووه ئه‌مجاره‌ش ئه‌یكه‌م ئه‌گه‌ر گۆڕانكارى به‌شێوه‌یه‌ك نه‌یه‌ته پێشه‌وه له‌ئاستى ڕووداوه‌كان هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرین بڕیاربده‌ین به‌دوورى نازانم كه جۆرێك له‌ڕێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تى بێته پێشه‌وه كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه نه‌بێت ئه‌وه مه‌ترسیه ئه‌وه به‌مه‌ترسی گه‌وره ده‌زانم ئێمه گه‌لێكی به‌دبه‌ختین گه‌لێكین به‌رگه‌ی ئه‌نفال و كیمیاباران و ڕاگواستن مان گرت و نه‌بوونى و گه‌مارۆكانى دواى ڕاپه‌ڕین بهرگهگرت ئه‌بوایه دۆخی كوردستان زۆر له‌ئێستا باشتربوایه.
سه‌نگافوره به 30ساڵ بوو به سه‌نگافوره له‌وڵاتێكى ههرهدواكهوتوو بوو به ووڵاتێكى هه‌ره پێشكه‌وتوو به‌ڵام ئه‌وه به‌قه‌د ئه‌وه مه‌ترسی نیه كه ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته هه‌رێمیه‌كان له‌سه‌ر سیاسه‌تێكى تازه ڕێكه‌ون له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تازه ڕێككه‌ون هه‌روه‌كو ڕوویداوه له‌مێژوو من ئه‌وه زۆر به‌مه‌ترسیدار ده‌بینم ده‌بێت یه‌كێتى و پارتى پێش لایه‌نه‌كانى تر بیر له‌م دۆخه بكه‌ینه‌وه ئه‌وه پرسیاره قورسه‌كه من وه‌ڵامم دایه‌وه به‌پێكه‌نینه‌وه
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی پرسیاره ئاسانهكهش سه‌یدا وه‌ڵام ده‌دات
هۆشیار زێبارى منیش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ى تر ده‌ده‌م له‌م پرسیاره كه بڕیارى 688 پابه‌ندنیه به‌ڵكو بڕیارێكى مرۆیی بوو له‌ژێر به‌ندی 7 نه‌بوو كه پابه‌ندبێت به‌ڵكو له‌ژێر به‌ندی شه‌شه‌م بوو هه‌تا ئه‌و هێزه‌ى هاتووه بۆ پارێزگارى ئه‌وه‌ى پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى بێ چه‌ك بوو ئه‌وه بۆته فه‌رمانى فهرزكراوبۆته به‌شێك له‌ئارامی و ئاسایشى عێراق و ناوچه‌كه ئه‌م كیانه دروست بووه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن نمونه‌ى ئه‌م چه‌ند كونسوڵخانه‌یه چه‌ند ووڵاتێك هه‌یه له‌دنیا ئه‌وه‌نده نیه پاشان به‌رژه‌وه‌ندی ئابورى هه‌یه كۆمپانیاى نه‌وت و غاز كارده‌كه‌ن وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می جیهانگیریه سه‌رده‌می گه‌شه‌پێدانه سه‌رده‌می وه‌به‌رهێنانه ، كوردستان تواناى زۆر گه‌وره‌تری هه‌یه به‌ڵام ده‌بێت ڕێككه‌وت به‌ڕاستى ئه‌م ئه‌زموونه هه‌موو پارته سیاسیه‌كان به‌هی خۆیانى بزانن هاوبه‌ش و ئۆپۆزیسیۆن بن ئه‌مه كێشه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیه ئه‌بێت پاراستنى ئه‌م هه‌رێمه كارى نمره یه‌ك بێت به‌ڵام بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه ئه‌م كیانه هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بێت ان شالله وابێت ئه‌گه‌ر ئێمه وریانه‌بین خۆمان باش نه‌كه‌ین به‌ڕاستى هه‌ر له په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆمان چاكسازی حكومڕانى باش یه‌كێتى ناوخۆمان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك بێت باسی یه‌كێتى به‌بێ بنه‌ما هه‌قیقه‌ت ناكرێ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك یه‌ك بین من و تۆ جیاوازین كێشه‌یه‌كمان هه‌یه باسی بودجه ده‌كه‌ین جیاوازین بۆ تۆ به‌ته‌نیا ده‌چی بۆ پێكه‌وه نه‌چین بۆ گه‌لى كورد هه‌موانه كێشه‌مان هه‌یه ئێ وه‌رن با كێشه چاره‌سه‌ربكه‌ین له‌ناو یا په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردنه ڕه‌نگه هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه‌كان نه‌كات به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌یت ئه‌م ئه‌زموونه هه‌مووى ده‌كه‌وێته ژێر پرسیارێكى گه‌وره، من بۆچى پشتگیرى بكه‌م تۆ نه دیموكراسی ده‌كه‌ین نه مافى مرۆڤ ده‌پارێزی نه هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ی نه نوێنه‌رى خه‌ڵك ده‌ست نیشان ده‌كه‌یت.
مه‌لا به‌ختیار نه كێشه‌كانت چاره‌سه‌ر ده‌كه‌یت.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی پرسیارى قورس من ده‌یكه‌م براكوژى مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌بوو له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێمی كوردستان به‌شێكى پرسیاره‌كه‌م بۆ مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌یه ئه‌م شه‌ڕه‌ى براكوژى كه ڕوویدا بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ ناكۆكی ناوخۆیی ته‌نیا كێشه‌ى ناوخۆیی بوو كه گه‌یشته شه‌ڕ یان ده‌ستى ده‌ره‌كی هه‌بوو؟
مه‌لا به‌ختیار یه‌كێتى و پارتى ئه‌زموونى حكومڕانیان نه‌بوو به‌هۆى پشتیوانى ناوده‌وڵه‌تى تا ئه‌وكاته چۆن بێ باكیهكمان هه‌بوو بۆ دۆخه‌كه به‌ڕاستى هه‌ردوولامان پشووى خۆمان درێژنه‌كرد به‌و ئاسته‌ى نه‌گاته شه‌ڕى ناوخۆ نامه‌وێ بڵێم كێ شه‌ڕى كرد چۆن شه‌ڕبوو ئه‌و قه‌تماغه هه‌ڵبده‌مه‌وه ئایا ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كی هههبوو به‌ڵێ بێگومان هه‌بوو تهجروبهكهیان قبوڵنه‌كرد له‌هه‌رێم كه‌شه‌ڕ په‌یدابێت چۆن ده‌ستى تێناخات.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی چۆن توانرا ئه‌م شه‌ڕه ڕاوه‌ستێت به‌ڵام گیانى ئاشتیخوازی به‌هێزتربوو له‌شه‌ڕى براكوژى بۆمان باس بكه‌یت كه شه‌ڕ ته‌واو بوو دووبارهنهبوویهوه؟
مه‌لا به‌ختیار كاك هۆشیارمۆڵهت بدات كۆتا قسه بكه‌م گه‌وره‌ترین وانه له‌شه‌ڕى ناوخۆ ئه‌وه‌یه كه جارێكى تر شه‌ڕى ناوخۆ ڕووناداته‌وه ئه‌وه زۆر گرنگه.
هۆشیار زێبارى من كۆكم له‌سه‌ر قسه‌ى كاك مه‌لابه‌ختیار له‌و وانه‌یه‌ى فێربووین كه‌ئه‌م شه‌ڕى براكوژى دووباره‌نابێته‌وه وه‌ك شه‌ڕى ناوخۆی لوبنان كه ووڵاتێكى فاشیله به‌هه‌موو پێوه‌رێك بیر له‌هه‌موو شت ده‌كه‌نه‌وه بیر له‌شه‌ڕ ناكه‌نه‌وه به‌و هه‌موو جیاوازی و ناكۆكی سیاسی هه‌یه كه‌س بیرى له‌وه نه‌كردۆته‌وه به‌ڕاست شه‌ڕى ناوخۆ له‌ناوخۆ ده‌ستى پێكرد له‌ڕاستیدا شهڕهپهڕۆبوو تیمی حكومڕانى نه‌بوو به‌ڕاستى پاشان ده‌ستى ده‌ره‌كی هاته ناو هه‌موو ناحه‌زانى كورد پێیان خۆش بوو كهشهڕى یه‌كترى بكه‌ین ئه‌وانه‌ى ڕۆڵیان بینى دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان بوون ڕێككه‌وتننامه‌ى واشتن له‌ساڵى 1998 ئه‌وه بناغه‌ى ئاشتى دامه‌زراند و پارتى و یه‌كێتى كارئاسانیان بۆ ئاشتى كرد و ئیراده‌یه‌ك هه‌بوو ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى هه‌موو شتمان ته‌جروبه كرد ڕكابه‌رى یه‌كترى شه‌ڕى یه‌كترى و په‌راوێزكردنى یه‌كترى هه‌تا كۆتایی له‌كۆتاییدا ده‌بێت ڕێبكه‌وین له‌سه‌ر هه‌ندێ بنه‌ما بۆ پاراستنی ئه‌م قه‌واره‌یه به‌ڕاستی به‌رپرسیارێتى هه‌موو لایه‌كه.
محمد زه‌نگه‌نه باسی شه‌ڕى ناوخۆتان كرد كه‌به‌ڕاستى سه‌رده‌مێكی تاڵه به‌ڵام جوانیه‌ك هه‌یه ئه‌ویش به‌رده‌وامی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ هه‌موو ناكۆكیه‌كان لێره‌دا پرسیاره‌كه‌ى من دوولایه‌نه كاتێ غاندی ده‌ڵێ زیره‌ك ئه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی نێوده‌وڵه‌تى ڕێكبخات و یه‌كبخات ئایا لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تى به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌ناو هه‌رێمی كوردستان دۆزیوه‌ته‌وه له‌به‌رچى كه ده‌گه‌ینه فیدڕاڵى یان كۆنفیدڕاڵى ده‌ڵێن به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان واناخوازێت ئایا ڕاسته واناخوازێت لایه‌نى دووه‌م كاتی خۆى كه جه‌نابى مام جلال هاته پیرمام به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى چوویه سلێمانى مام جلال گوتى ده‌رگامان لێ دابخه‌ن له‌په‌نجه‌ره‌وه دێینه‌وه ژووره‌وه ئایا ئه‌م ڕۆحیه‌ته هه‌ر هه‌یه له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى ئایا ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریانه بۆ كه‌جاران به‌یه‌ك ته‌له‌فۆن مام جلال و مه‌سعود بارزانى كۆتایی به‌كێشه‌كان ده‌هات؟
مه‌لا به‌ختیار من به‌كورتى ئه‌ڵێم گرنگی سه‌ركردایه‌تى كورد ئه‌وكاته له‌سه‌رووی هه‌موومانه‌وه مام جلال و مه‌سعود بارزانى بوو ئێمه ئه‌مانتوانى شه‌ڕبكه‌ین به‌پێكه‌نینه‌وه ئه‌وان ئه‌یانتوانى ئاشتی بكه‌ن هه‌ردووكی مام جلال یه‌ك بروسكه‌ى بۆ كاك مه‌سعود گوتى من نیوه‌ڕۆ میوانتم هاته شه‌قڵاوه دانیشت له‌گه‌ڵی دوو سه‌عاتى نه‌برد چوونه ژووره‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵى سه‌ره‌تایی ڕێككه‌وتن هاتنه ده‌ره‌وه دوای ماوه‌یه‌ك كاك مه‌سعود و پارتى هاتنه سلێمانى ورده ورده ته‌واو بوو هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ركرا به‌رپرسیاریه‌ت مه‌ترسیداره هه‌رسه‌ركرده‌یه‌ك تێنه‌گات سه‌ركردایه‌تى مه‌ترسیداره له‌ئاستى به‌رپرسیارێتى بڕیارنهد ڕووڕهشى مێژوو ده‌بێت ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌م زبربێت لێم وه‌رگرن سه‌باره‌ت به‌پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تى قسه‌یه‌كى چه‌رچڵ ئه‌هێنمه‌وه چه‌رچڵ ئه‌ڵێ نهدۆستایهتى هه‌تا سه‌ر هه‌یه نه دوژمنایه‌تى به‌رژه‌وه‌ندی هه‌تا سه‌ر هه‌یه.
كاكه ئێمه خۆمان ڕێك نه‌كه‌ین ئه‌زمونه‌كه‌مان له‌وه سهركهوتوترنهبێت نه‌توانین به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى هاتون بۆ لامان چل كونسوڵگه‌رى زیاتر لێره هه‌یه به‌هه‌زاران كۆمپانیا له‌لامان هه‌یه ورده ورده ئه‌و كۆمپانیایانه لێمان دوورده‌كه‌ونه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی لاوازبێت لاوازبێت خۆ ئه‌وانه عاشقى ئێمه نین لامان بمێنن خواحافیز كه گوتى bye bye هه‌ر هاواربكه نایه‌ته‌وه.
ببوره كاك هۆشیار
هۆشیار زێبارى به‌ڵێ ته‌قریبه‌ن بهنهفسى الاتجا بێ شك شه‌ڕى ناوخۆ ئه‌زمونێكی تاڵ بوو به‌ڵام ئێمه كوڕى ئه‌مڕۆین هه‌ر قۆناغێك پێداویستى خۆى هه‌یه پرسیار له‌هه‌ركه‌سێك بكه چاودێرى دۆستی كوردبێت به‌ڕاستى ئه‌ڵێت ئێوه ده‌بێت ئه‌م كیانه بپارێزن ته‌نازول بۆ یه‌كترى بكه‌ن كه‌م نیه شه‌رم نیه مه‌لا به‌ختیار ته‌نازول نیه ته‌نازول نیه
كێشه‌كانى عقودهنین ماناى پارتى یه‌كێتى خۆیان به‌خاوه‌نى ئه‌م ئه‌زمونه ده‌زانن هه‌ریه‌كێك به‌گوێره‌ى خۆى خۆیان به‌خاوه‌نى ئه‌م ئه‌زمونه ده‌زانن وه‌ختی ده‌گاته مه‌ترسی ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كێیه سوودی لێ ده‌كات كێ به‌رپرسیاره له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێ كێشه هه‌ن نامانه‌وێ كه‌م بكه‌ین به‌ڵام شایسته‌ى چاره‌سه‌رن به‌ڕاستى بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین ئه‌بێت ڕێزى یه‌كترى بگرین به‌پێى ئه‌و كێشه‌ی هه‌یه
مه‌لا به‌ختیار ده‌بێت ڕێزى ئه‌نجامه‌كه‌شى بگرین
هۆشیار زێبارى له‌به‌رئه‌وه ده‌زانم دۆسته‌كانمان لێمان ڕازی نین ئه‌و هه‌موو ناكۆكی و بایكۆته بایكۆتى حكومه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌وه ناكرێت ئه‌تۆ به‌شێكی سه‌ره‌كی و هاوبه‌شی تۆ كێشه و به‌رژه‌وه‌ندیت هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئێ به‌غدا له‌خواى ده‌وێ یه‌ك هه‌ڵوێست نه‌بیت درزبكهوێته نێوانمان من گه‌شبینم كه ئه‌وه‌نده حیكمه‌ت هه‌یه ئه‌م كێشانه شایسته‌ى چاره‌سه‌رن
مه‌لا به‌ختیار من پێشنیارم هه‌یه یان كاك مه‌سعود بێته سلێمانى ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكه‌ن یان سلێمانى بێنه لاى كاك مه‌سعود ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكه‌ن یه‌كێك له‌م دوو ڕێگایه هه‌ڵبژێرن
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی وانه‌ى له‌م 32ساڵه ده‌خوێنرێته‌وه هه‌ركات كورد یهكبووه به‌ره‌ى كوردستانى هه‌ڵبژاردن كرا له‌وه‌ختێكی گه‌لێك سه‌ختدا پارتى و یه‌كێتى له‌كاتى ئۆپۆزیسیۆن ئاستى كوردیان له‌عێراقدا به‌هێزكرد بۆ ده‌ستورى عێراق توانیان هه‌ندێ ماف بۆ كورد به‌ده‌ست بهێنن.
هۆشیار زێبارى وه‌ڵا له‌سه‌ر قسه‌كانى كاك به‌ختیار هه‌موومان چاوه‌ڕوانى دهستپێشخهریهكین بكرێ هه‌ندێ بابه‌ت هه‌یه جانبێكى شه‌خسى وه‌رگرتووه به‌داخه‌وه نه‌ك بابه‌تى بووبیته بابه‌تێكى ده‌روونی تاكۆتایی به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م ماوهییهى دێت له‌سه‌ر ئه‌وه كارده‌كه‌ین چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكه‌ین له‌سه‌ر هه‌ندێ بنه‌ما لێتان ناشارمه‌وه كۆتا هه‌ڵبژاردن پارتى 45كورسى یه‌كێتى نازانم چه‌ند كورسی هێنا به‌و چاوه مامه‌ڵه‌مان نه‌كرد من سه‌رۆكى وه‌فدی دانوساندن بووم باوه‌ڕبكه بیركردنه‌وه‌یه‌ك هه‌بوو كه‌به‌بێ یه‌كێتى و گۆڕان له‌گه‌ڵ ئێمه و چه‌ند كه‌سى تر حكومه‌ت دروستبكه‌ین زیاتر له شه‌ش مانگ حكومه‌تمان دواخست ده‌بێت پێكهوهبین له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نه‌كرد له‌وه‌زاره‌ت و له‌وانه‌یه گله‌ییان هه‌بێت من ئه‌و مافه‌یان ئه‌ده‌مێ به‌س دیسان چاره‌مان نیه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ى كهههردوولا خۆیان به‌خاوه‌نی ئه‌م ئه‌زمونه ده‌زانن.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی ئایا پێداویستى ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی ستراتیجی نین وه‌ك ڕابردوو؟
هۆشیار زێبارى هه‌بوو به‌ڵام نه‌كرا من ئه‌ڵێم ده‌بێت پابه‌ندبین به‌هه‌ندێ شته‌وه بایه‌ك بین به‌ڵا/ له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێك چۆن یه‌ك بین چۆن ئه‌وه بكه‌ین حكومه‌ت و په‌رله‌مان ئیفلیج نه‌كه‌ین دۆخێكی ئابورى زه‌حمه‌ت هه‌یه پێكه‌وه هه‌وڵى بۆ بده‌ین وه‌به‌رهێنانى ده‌ره‌وه بهێنین بۆ كوردستان ده‌بێت پێكهوهبین
مه‌لا به‌ختیار ده‌رگایه‌كی جوانت كرده‌وه با من قسه‌كانت ته‌واوبكه‌م له‌نێوان حكومه‌ت و گه‌لى كورد كلیل لاى حكومه‌ت بووه ئێستا پارتى وه‌ك به‌ڕێزت گوتت زۆرینه‌یه سێ ده‌سه‌ڵاتى گه‌وره له‌كوردستان ههرسێكی لاى پارتیه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رۆكى ئاژانس خۆت ئه‌زانى ده‌زگاى ئه‌منى زۆر گرنگه ناچمه ئه‌و تهفاسیلهى بارى ئابورى ئێره له‌سلێمانى باشتره ئه‌گه‌ر جه‌نابى كاك مه‌سعود ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بكات بۆ ئه‌م كێشانه‌ى كه هه‌یه با كاك مه‌سعود بڵێ پارتى دانیشن من چاره‌سه‌رى ده‌كه‌م بڵێ من پارتی نیم من كوردم مه‌سعود بارزانیم بڵێ فه‌رموو یه‌كێتى وه‌رنه لام بزانم چیتان ده‌وێ ئه‌وكاته كاكه بافڵ و قوباد و كێی تر دێن بڵێن باوكمان تۆى كردووه بهماممان خۆ تۆ ئه‌وه ئه‌زانیت كه‌مام جلال گوتویه‌تى كاك مه‌سعود مامى منداڵهكانما مام خۆى نه‌ماوه مامى تر تۆ وه‌ره ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكه
هۆشیار زێبارى بامن شتێك به تۆ و براده‌ران بڵێم كاك مه‌سعود ده‌ڵێت ئه‌و ده‌توانێ قسه بكات من ناتوانم ئه‌م هه‌وڵانه دراون بهبڕواى من هه‌ستێك هه‌یه
مه‌لا به‌ختیار ماویه‌تى ماویه‌تى كاك هۆشیار به‌پێكه‌نینه‌وه هه‌تا كێشه هه‌بێت چاره‌سه‌ر ماویه‌تى
هۆشیار زێباری له‌گشتیدا له‌لای دۆسته‌كانمان ئێمه ئه‌م دۆخه نابێ به‌رده‌وام بێ ئه‌گه‌ر هه‌ندێ لایه‌ن له‌ناو یه‌كێتى بڵێن ئه‌توانین ئه‌م دۆخه پهكبخهین حكومه‌ت و په‌رله‌مان ئه‌م ده‌زگایانه ڕانه‌وه‌ستن ده‌بێ پێكهوهبین باشه هه‌وڵبده‌ین چاره‌سه‌ربكه‌ین من ئه‌م دۆخه ئیفلیج ده‌كه‌م هه‌موو شت ڕاده‌گرم ئه‌وه ناخۆشه.
مه‌لا به‌ختیار خوێندنه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌ڵێ هه‌ولێر سلێمانى ئیفلیج كردووه.
ئه‌وه خوێندنه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر خوێندنه‌وه‌ى خۆم ناڵێم.
هۆشیار زێبارى بۆ براى خۆم بڵێم ئه‌م شته هه‌ندێ ڕاستى هه‌یه لهپانێلێكی وا له‌سه‌ر ئاستى باڵا گفتوگۆ بكرێ یه‌كێكه له‌چاره‌سه‌ره‌كان
لهڕێككهوتنى نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌خۆراك به‌شى هه‌ولێر و دهۆك به‌جیا ده‌هات و به‌شى سلێمانى به‌جیا دواتر له‌دواى ساڵى 2003به‌شى سلێمانى و هه‌ولێر دووباره به‌جیا ده‌هات 53 به 47 گله‌یی هه‌یه كه ئابڵوقه هه‌یه له‌سه‌ر سلێمانى با ئه‌م بابه‌ت و باسه بگۆڕین
عبدالرحمان بامه‌ڕنی ئایا كورد توانیویه‌تى باوه‌ڕی لاى ئه‌مریكا دروست بكه‌ن كه ئێمه جێگاى متمانه‌ى ئێوه‌ین ئێمه ده‌توانین ئه‌م قه‌واره‌یه ڕابگرین؟
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی وه‌ك وه‌زیرى پێشوى ده‌ره‌وه كه تێكه‌ڵاویت هه‌بووه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كان كورد چۆن توانى هه‌ڵوێستى پێش 91 بگۆڕێ بۆ دواى 91
هۆشیار زێبارى وه‌ڵا ته‌فاسیل زۆرن خزم ئه‌وه ئه‌ساسه كه‌ئه‌م قه‌واره‌یه نزیك و دۆست و هاوپه‌یمانى ئێوه‌ین په‌یوه‌ندیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ڕاستى له‌سه‌ر زۆر ئاستى باڵا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى له‌كوردستان كاریان كردووه هه‌موویان سۆزێكى زۆریان هه‌یه ئه‌م باوه‌ڕه تاڕاده‌یه‌كی زۆر دروست بووه له‌به‌رئه‌وه‌ش ماوه گه‌وره‌ترین كونسوڵگه‌رى دروست ده‌كه‌ن له‌ناوچه‌كه هه‌مووى له‌هه‌ولێره ئه‌وه ڕاسته 700 800 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌مریكا هیچ نیه به‌ڵام هێمایه‌كی گرنگ به‌ڵام ده‌بێت بیپارێزین و به‌رگرى لێبكه‌ین ئێمه دیموكراسی زیاتربكه‌ین ئه‌وان بههێزتربهرگرى له‌ئێمه ده‌كه‌ن كاتێك داعش هاته سه‌ر هه‌ولێر داوا له‌ئێوه ده‌كه‌م سه‌یرێكى ووتارى ئۆباما بكه‌ن و بیخوێننه‌وه ده‌ڵێ خه‌ڵكی هه‌ولێر نزیكی ئێمه‌ن وه‌ك ئێمه بیرده‌كه‌نه‌وه تهساموعیان باوه‌ڕیان به‌بنه‌ماكانى ئێمه هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه له‌وێیه ئێمه ناچارین ده‌ستوه‌ردان بكه‌ین به‌نسبه‌ت ووڵاتانى تر جیاوازیه‌كى زۆره قۆناغی پێش 91 و 92جیاوازی زۆره ئه‌وكاته فه‌ره‌نسا ڕۆڵێكى زۆرى هه‌بوو سه‌رۆكى پێشوو مه‌دام میتران كۆشنهرئهوان ڕۆڵیان هه‌بوو لهبهریتانیاش جۆن مێجه‌ر كه ئه‌م پێشنیاره‌ى كرد بۆ ناوچه‌ى ئارام من دێته‌وه بیرم له‌گه‌ڵ مام جلال به‌ڕه‌حمه‌ت بێت له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود بارزانى چووینه ئه‌مریكا باسی ئه‌م قه‌واره‌یه بكه‌ین كاك مه‌سعود باسی فیدرالى كردئهوان گوتیان ئه‌وه شتێكی ناڕوونه گوتى وه‌ك ئێوه كه ووڵاتێكى فیدرالین گوتیان كۆكین له‌گه‌ڵ بۆچونهكهت له‌سه‌ر ئه‌وه من شاهیدی ئه‌وه‌م كه وه‌رگێڕیش بووم پابه‌ندی ئه‌م ووڵاتانه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌هێزترى بكه‌ین ده‌بێت دۆخی خۆمان باشتربكه‌ین
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی تۆ باسی داعشت كرد ئه‌وه دوو قۆناغ بوو ساڵى 2003 بۆ ماوه‌ى 10ساڵان به‌رده‌وام بوو له‌به‌رگی جیاجیا وه‌ك قاعیده و ئه‌نسار ئیسلام و ئه‌نسار سووننه دواتر داعش له‌شه‌وێكی تاریك ئاڕاسته‌ى هێرشى له‌به‌ره‌و به‌غداوه گۆڕی به‌ره‌و هه‌ولێر ئایا ئه‌وه بڕیارى داعش خۆى بوو یادهستى ده‌ره‌كی بوو بۆ نه‌هێشتنی هه‌رێمی كوردستان؟
مه‌لا به‌ختیار با من وه‌ڵامى بده‌مه‌وه یه‌كه‌م داعش خۆى شانه‌یه‌كی ژێرپهنجهى نامۆ بوو به‌دنیاى ئیسلام ماناى چى دروستكردنى خه‌لافه‌ت له‌سه‌رده‌می جیهانگیرى ئێمه وه‌كو كورد هێشتا زۆر قوڵ نهبووبوینهوه له‌مه‌ترسی داعش
ئینجا داعش وایان ئه‌زانى كورد به‌ئاسانى تێكده‌شكێت و پارویه‌كی ئاسانه قوتى بدا به‌ڵام تێگه‌یشت كه پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕدا جارێكى تر ئیراده‌ى كورد دروست بۆوه بۆ پارێزگارى و به‌رگرى هاتنی داعش لایه‌نى باشه‌و خراپه‌ى هه‌بوو نزیكه‌ى 2000پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌مان شه‌هیدبوو
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی ئایا ده‌ستى ده‌ره‌كی نێوده‌وڵه‌تى هاوكارى نه‌كرد؟
مه‌لا به‌ختیار تائێستا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بڵاونه‌بۆته‌وه كه كێ هاوكارى كرد به‌ڵام ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌وانى هه‌بوو كه زۆر ده‌وڵه‌ت ژێر به‌ژێر پارهوچهكیان پێداوه
فه‌همی باڵه‌یی بۆچى حیزبێك ببێته ده‌سه‌ڵات و حكوم بكات وه‌ك ئه‌مریكا و به‌ریتانیا
په‌رى مامه‌سێنی قسه‌كانى مه‌لا به‌ختیار كه ده‌ڵێ كێشه هه‌یه له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى من ده‌ڵێم تائێستا متمانه نیه ئومێد هه‌یه متمانه دروست بێ هۆكارچیه بۆ ئه‌و متمانه‌یه دروست نابێت بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان
هۆشیار زێبارى بناغه‌ی هه‌موو ڕێككه‌وتن متمانه‌یه ئه‌گه‌ر متمانه نه‌بێ ڕێككه‌وتن نابێ ئه‌وه‌ش ده‌بێ دروست بكرێ به‌كردار خه‌ڵك بیبینێت
مه‌لا به‌ختیار زیادكردنێك بۆ قسه‌ى كاك هۆشیار زێبارى متانه له‌سه رزهمینهى هاوبه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش دروست ده‌بێت متمانه بهڕۆمانسیهت دروست نابێت.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی گه‌له‌ك سوپاس بۆ هه‌ردوو سیاسه‌تمه‌داری به‌ناوبانگ و قه‌درگران به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار له‌سلێمانیه‌وه هاتووه سه‌یدایه هۆشیار زێبارى من كاتی گرنگی ئێوه‌م گرت زۆر سوپاس بۆ هه‌ڤاڵانى ڕۆژنامه‌ڤان و چا‌لاكڤان و ئه‌كادیمی و مامۆستاى زانكۆ
بینه‌رانى ئازیز سوپاس بۆ ئێوه‌ش تا ئه‌ڵقه‌یه‌كى تر و له باسێكى تر پێتان ده‌گه‌مه‌وه به‌خاترى ئێوه