راهێنه‌ری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بناسه
به‌شێك له میدیاكان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، خواكین كاپارۆسه له شوێنی ڤیسێنتی دێڵ بۆسكی ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا، ئاشكرای كردووه كه خواكین كاپارۆسی ته‌مه‌ن 60 ساڵان نزیكه له وه‌رگرتنی مه‌شقی ماتادۆره‌كان.
كاپارۆس، دوو وه‌رزه بێ یانه‌یه، ئه‌زموونێكی دوور و درێژی له راهێنه‌رایه‌تیكردن هه‌یه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1981ـه‌وه كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات، دیارترین ئه‌و یانانه‌ی راهێنه‌رایه‌تی كردوون پێكهاتوون له (ریكریتیڤۆ، ڤیاریال، سێڤییا، دیپۆرتیڤۆ، ئاتڵێتیك بلباو، مایۆركا، لیڤانتی و گرانادا).
