یاریزانێكی ریال مه‌درید په‌یوه‌ندی به تیپه‌كه‌ی مۆرینهۆ ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه هه‌ردوو یانه‌ی شاهانه و شه‌یتانه سووره‌كان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی خامیس رۆدریگێز بۆ مانچێسته‌ر رێككه‌وتوون.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده‌یه ئه‌م نرخه‌ی كه ریال مه‌درید داوای كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی خامیس رۆدریگێز، ناوه‌ڕاستكاری كۆلۆمبی بیدات.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشتر یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی رۆدریگێز پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام ڕه‌ت كرایه‌وه، ئێستاش به 80 ملیۆن یۆرۆ رێككه‌وتوون كه ئه‌م یاریزانه په‌یوه‌ندی به ئۆڵد ترافۆرد بكات.
جەیمس رۆدریگێزی ته‌مه‌ن 24 ساڵان، له 2010 له رێگه‌ی یانه‌ی پۆرتۆوه له ده‌رگه‌ی خوله‌كانی ئه‌ورووپای دا، دوای 3 ساڵ بۆ یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسا كۆچی كرد، له هاوینی 2014ـیش به فه‌رمی بۆ یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا گواسترایه‌وه، ئێستاش زیدان ئه‌م یاریزانه‌ی نا‌ئومێد كردووه و ده‌رگای رۆیشتنی له به‌رده‌می كردۆته‌وه.