یه‌كێتی: كوده‌تاكه‌ی توركیا به‌رهه‌می نه‌بوونی دیموكراسیه‌ته
یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا به به‌ره‌نجامی قه‌یرانی ئابوری و سیاسی و ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی مافه دیموكراسیه‌كان له‌و وڵاته‌دا ده‌زانێت و له ڕاگه‌یه‌نراوێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌دا ئومێد ده‌خوازن ئه‌م سه‌رچڵییه سه‌ربازییه بكرێته مایه‌ی داڕشتنی نه‌خشه ڕێگای سیاسی و ئابوری و دیموكراسی.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا، دژایه‌تی بۆ هه‌موو جۆره كوده‌تایه‌ك ده‌ربڕیوه و ئاماژه به‌وه‌كراوه كه كورد له چله‌كانه‌وه وه‌ك یه‌كه‌مین نه‌ته‌وه بووه‌ته قوربانی كوده‌تاكان.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌و حزبه، كه به بۆنه‌ی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته،هه‌ڵوێستی خۆیان تێدا ڕاگه‌یاندووه،كوده‌تا وه‌ك به‌ره‌نجامی نه‌بوونی دیموكراسیه‌ت له‌و وڵاته‌دا له قه‌ڵه‌م ده‌دات و به به‌ره‌نجامی قه‌یرانی ئابوری و سیاسی و ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی دیموكراسیه‌تی ده‌چوێنێت.
ده‌قی راگهیهنراوهكه..
دوێنێ شه‌و 15-7-2016، ته‌واوی جیهان، به‌نه‌ته‌وه‌ی كوردیشه‌وه، سه‌رقاڵی كوده‌تا چاوهڕوانهكراوهكهی توركیا بوون، كه له‌لایه‌ن به‌شێكی كه‌می سوپای توركیاوه، ئه‌نجامدرا.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌كاتێكدا، دژی هه‌موو چه‌شنه كوده‌تایه‌كه، چونكه له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌چله‌كانه‌وه یه‌كه‌مین نه‌ته‌وه، كورد كراوه‌ته قوربانی كوده‌تاكان، له‌هه‌مانكاتدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه مێژووی كودهتاكانیش سه‌لماندویانه كه كوده‌تا، به‌ره‌نجامی قه‌یرانی ئابوری و سیاسی و ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی مافه دیموكراسیه‌كانه. بۆیه، كاتێك دژایه‌تی كوده‌تاچیه‌كان له‌توركیادا راده‌گه‌یه‌نین، له‌هه‌مانكاتدا، ئومێده‌وارین، ده‌رسه قوڵه‌كانی ئه‌م سه‌رچڵییه سه‌ربازییه بكرێته مایه‌ی داڕشتنی نه‌خشه‌رێگای نوێی سیاسی و ئابوری و دیموكراسی، چ له‌ناو خۆی توركیا‌و باكوری كوردستاندا، چ له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌و یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
16/7/2016