هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به مه‌رج ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه ده‌دات
K24 - هەولێر:
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌خت له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری بۆ پارێزگاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له پڕۆژه‌یاسای بودجه ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، به مه‌رج ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه ده‌ده‌ن.
به‌ها نووری، گوته‌بێژی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاندووه، راپۆرتی کۆتایی هەموارکردنەوەی بودجە دەخرێتە بەردەم په‌رله‌مان و تێبینی لایه‌ن و په‌رله‌مانتاران وه‌رده‌گیرێن و ئەو ئاستەنگانەی هه‌یه لە لیژنەی دارایی چارەسەر دەکرێن، ئەوکات دەچنە دانیشتنی په‌رله‌مان و دەنگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه ده‌ده‌ن.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا ده‌یه‌وێت لە زووترین کاتدا بودجە پەسەند بکرێت، بە مەرجێک دادپه‌روه‌ری بۆ پارێزگاكانی بەرهەمهێنەری نەوت هه‌بێت و قەرەبووی جووتیارانی میسان و واست، وانەبێژان و پڕۆژەی ستراتیژییه‌كان لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری وڵات بكاته‌وه.