بە درۆن هێرش دەکرێتە سەر شارێکی رووسیا

.
.

K24 - هەولێر:

میدیاکانی رووسیا بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی درۆنەوە هێرشکراوەتەسەر سەر ناوچەی کراسونداری رووسیا کە دەکەوێتە سەر سنووری ئۆکرانیا.

میدیاکانی رووسیا باسییان لەوەشکردووە، پاش ئەوەی لەرێگەی درۆنەوە هێرشکراوەتەسەر ناوچەکە، دەنگی ژمارەیەک تەقینەوەی بەهێز لە کراسوندار بیستراون، ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی ئەو شارەی رووسیا دروستکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڤازیلی رۆبیکۆڤ حاکمی ناوچەی رۆستۆڤی رووسی رایگەیاند، سیستەمی بەرگری رووسیا موشەکێکی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە کە ناوچەی رۆستۆڤی کردووەتە ئامانج.

ئەمە لەکاتێکدایە،هێشتا بەرپرسانی مۆسکۆ هیچ راگەیەندراوێکیان سەبارەت بە هێرشەکانی سەر ناوچە سنورییەکانی ئۆکرانیا نییە.