ئێریكسن: رۆناڵدۆ به‌هۆی ئه‌م هۆكاره لێم توڕه‌بوو

كریستیان ئێریكسن ناوه‌راستكاری دانیماركی له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای ده‌كات له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد نێوانی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ تێكچووه و ئه‌ستێره پۆرتوگالییه‌كه لێی توڕه‌بووه.
كریستیان ئێریكسن هاوینی ڕابردوو پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە کرد و چەند مانگی یەکەمی شانبەشانی ڕۆناڵدۆ بەسەربرد، پێش ئەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دوای چاوپێکەوتنە بەناوبانگەکەی لەگەڵ پیێرس مۆرگان لە مانگی یەکدا یانەکەی بەجێبهێڵێت.
ئێریكسنی ته‌مه‌ن 31 ساڵ لە لێدوانەکانیدا بۆ ماڵپەڕی "مانچستەر یونایتد"، ئاشكرای كرد لێدانی سزا هۆکاری توڕەیی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووە لە ڕۆژانی سەرەتای ده‌ستپێكی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان دا.
ئیریکسن له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له مان یونایتد زۆر یاریزانی لێهاتوومان هه‌یه له جێبه‌جێكردنی لێدانی پێناڵتی، منیش یه‌كێكم له‌و كۆمه‌ڵه یاریزانه‌ی مان یونایتد هاوشانی بڕۆنۆ فێرناندێز و راشفۆرد كه توانام هه‌یه له لێدانی پێناڵتی، بۆیه راهێنه‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی پێناڵتی منی خسته پێش كریستیانۆ، ئه‌مه‌ش ئه‌ستێره پۆرتوگالییه‌كه‌ی توڕه كرد، هه‌رچه‌نده من زۆر دڵخۆش نه‌بووم به‌هۆی ئه‌وه‌ی راهێنه‌ر منی راسپارد له دوای بڕۆنۆ و راشفۆرد له بری كریستیانۆ لێدانی پێناڵتی جێبه‌جێ بكه‌م.
ئێریكسن هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئێستا له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی لێدانی پێناڵتی نییه، ده‌شڵێت: په‌یوه‌ندییه‌كی باشم له‌گه‌ڵ بڕۆنۆ و كاسێمیرۆ له ناوه‌راستی یاریگه‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی تیپه‌كه‌ی دا یه‌كێك له چوار پله‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستبهێنین.
ئێریكسن گوتیشی: مان یونایتد خاوه‌نی هێڵێكی ناوه‌ندی به‌هێزه، چونكه ئه‌و 3 یاریزانه په‌یوه‌ندییه‌كی خێرایان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه و ناترسن و تۆپه‌كه وه‌رده‌گرن و یه‌كسه‌ر هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌رفه‌تێكی باشی لێ دروست بكه‌ن.
