لە سەرووی ناکۆکییەکانەوە لەگەڵ جەعفەر ئیمێنکی و فەرەیدون عەبدولقادر
K24 - هەولێر
گه‌هشتنا كوردا بۆ قه‌واره‌یێ هه‌رێما كوردستانێ، درێكه‌كا سه‌خت و دژوار دا بووری یه..
نه یا رایێخستی بوویه ب گول گولزارا..
پتر ژ 70 سالان شه‌ر یێ هاتی یه كرن دا كورد نه گه‌هنه رۆژه‌كا وه‌كی ئه‌ڤرۆ..
ب شه‌ری، بپیلانێن ناڤ ده‌وله‌تی یێت جودا جودا، ب كومكوژی، وجینوساید.. و ڤه‌شارتنا ب ساخی.
دوه‌خته‌كی دا هه‌می رژێمێت ده‌سه‌لاتدار.. ده‌وله‌تێت هه‌رێمی.. سیسته‌مێت جیهانی.. دژی كوردا وبه‌رژه‌وه‌ندی یا وان دابوویه..
كورد بتنێ بوون هنده‌ك جارا چیا ژی بوو دبوونه هه‌ڤال..
ب خه‌بات وبزاڤا رزگاریخواز، وب به‌رهه‌نگاری، وداخوازا مافان،
شوره‌ش دیف شوره‌شێ، ب تڤه‌نگ ودبلوماسیه‌تێ، ب شه‌رو ودان وستاندنان، كورد نه ڕاوه‌ستان.. وب هێزتر بوون ژنه‌مانێ..
ب داگیركرنا كوێتێ ژلایێ عیراقێ ڤه 2/8/1990، ته‌ڕازی هاته گۆهارتن دبه‌رژه‌وه‌ندی یا كوردا وخه‌باتا وان دا..
سه‌رهلدانا پیر‌وز پشتی 5 هه‌یڤان ژداگیركرنا كوێتێ، پشتی هه‌یڤه‌كێ كوچا ملیونی، پاشی بریارا 688 یا ئه‌نجومه‌نێ ئاسایشا ناڤ ده‌وله‌تی، ل 5/4/1991 كو ل سه‌ر بنگه‌هێ به‌یانا 11 ئادارێ یا سالا 1970 .. هاته نه‌خشه‌كرن وسنورێت ڤی قه‌واره‌یێ هه‌رێما كوردستانێ هاتنه ده‌ست نیشانكرن..
مێژوویه‌كا سه‌خت ودژواره، نابیت بێته ژبیر كرن، ژهه‌ژی یه بێته خواندن، وڤه‌كولین سه‌ر بێنه كرن، نفشێ نوی سه‌ر ئاگه‌هدار بیت..
ئه‌م ژی نوكه ل گه‌ل هه‌وه پێكڤه وخه‌لكه‌كا نوی دبه‌رنامێ (له سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه) دێ ڤی به‌حسی كه‌ین، دگه‌ل هه‌ردوو سیاسه‌تمه‌دارا (فه‌ره‌یدون عبدالقادر) و (جه‌عفه‌ر ئیبراهیم)
وهه‌لبژارده‌یه‌ك ژچالاكڤان ونڤیسه‌رو ورۆژنامه‌ڤانان ئه‌و ژی:
ناصر مەلا حەکیم: چاودێری سیاسی
تەرزە محمد... چالاکوان
ئەرشەد شوانی/ مامۆستای زانکۆ
کارۆ کاوە/ نڤێسه‌ر وچاودێڕ
بخێر هاتن سه‌رچاڤان
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
مامۆستا ئه‌گه‌ر له‌ئاوێنه‌یه‌ك سه‌یرى مێژووى 70ساڵه‌ى خه‌باتى كوردبكه‌ین له‌چه‌ند دێڕێك بۆمان باس بكه‌یت؟
فه‌ره‌یدون عبدالقادر
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌مێژوو بده‌ینه‌وه هه‌ر له‌دواى ڕێككه‌وتنامه‌ى سایكس بیكۆ تا دابه‌شكردنى ئه‌م ناوچه‌یه كورد چالاكوان و هۆشیاره‌كان كه‌وتنه خۆیان ته‌قه‌لایه‌كی زۆر درا بۆ ئه‌وه‌ى مافى كورد شوێنى هه‌بێت خۆتان ئه‌زانن پێشتر په‌یمانى سیڤه‌ر ده‌رچوو به‌پێى سیڤه‌ر هه‌ندێ په‌یوه‌ندی به‌كورده‌وه هه‌بوو كه‌مێك له‌مافه‌كانى كوردی ڕه‌چاو كردبوو به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌وه به‌هاتنی ئینگلیزه‌كان بۆ عێراق هه‌وڵیاندا كه كورد به‌مافى خۆى نه‌گات ڕه‌نگه مێژوو به‌گژداچونه‌وه عێراق بۆ كورد ڕه‌نگه واباش سه‌یربكرێ به‌چه‌ند قۆناغێك تێپه‌ڕیوه قۆناغی یه‌كه‌م عێراق ده‌یویست جێگیربێت ببێته ئه‌ندام له حوسبه‌ت ئوممه‌م به‌جۆرێ ڕووبه‌ڕووى داواكانى كوردبویه‌وه كوردیش له 1919شێخ محمود به‌چه‌ند جارێ ڕاپه‌ڕین و شۆڕش درێژه‌ى پێداوه تا ساڵى 1931خایاندووه جگه له‌وه دواتر بۆ پشتیوانى له‌شێخ محمود شۆڕشه‌كانى یه‌ك له‌دواى یه‌كی بارزان ڕووى كردۆته داواى جێبه‌جێكردنى خواسته‌كانى گه‌لى كورد به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى له‌سه‌ر وه‌ستانه ئینگلیزه‌كان به‌هه‌موو توانایه‌وه بۆ جێگیردنی قه‌واره‌ى حكومه‌تى عێراق هه‌موو هه‌وڵێكى دا چونكه بۆنى نه‌وتی كردبوو به‌گژ ئیراده‌ى گه‌لى كوردا چوو دژایه‌تى خواسته‌كانى گه‌لى كورد كرد ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه بۆچى هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دژایه‌تى خواسته‌كانى گه‌لى كوردیان كرد به‌بڕواى من كورد له‌م ناوچه‌یه گه‌لێكى مه‌زڵومه به‌داخه‌وه هۆكارى ئه‌وه‌ش نه‌بوونى ...... به‌رنامه‌ى نه‌بووه كه‌چى بكات بۆ ئاینده‌ى ڕۆشنی جوان هه‌موو تواناكانى بخاته گه‌ڕ ناوچه‌كه‌شمان شوێنى جگرافیاى زۆر خراپ بووه دووره له ده‌ریا به‌سه‌رداگیركه‌ره‌كان دابه‌ش بووه گاڵته نیه تا ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له‌دوژمنه هه‌ره سه‌خته‌كان كه نه‌یهێشتووه به‌ئاواتى خۆى بگات وه‌كو گه‌لانى تر‌ى ناوچه‌كه.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
70ساڵ شه‌ڕى دژى كوردان ئه‌و ڕژێمانه‌ى شه‌ڕى كرد هیچیان نه‌مان هه‌ریه‌كه‌ى به‌چاره‌نوسێكی تراجیدی كۆتاییان هات ڕاسته كورد ئه‌وانه‌ى كۆتایی پێنه‌هێنا به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌ی به‌چاره‌نوسێك كۆتایی هات به‌ڵام كورد و دۆزه‌كه‌ى هه‌رماوه به‌رده‌وامه؟
جه‌عفه‌ر ئێمنكی
ئه‌گه‌ر گه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو بۆ كورد نه‌یتوانى ده‌وڵه‌ت دروست بكات بۆ خه‌ڵكی تر توانى ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه فاكته‌رى مرۆڤى مرۆڤی كورد گه‌لى كورد به‌ڕاستى پێش ده‌وڵه‌تى عێراق كۆڵیان نه‌داوه وه‌ك خه‌ڵكی تر له‌دنیا خه‌باتى خۆیان كردووه ئه‌ماره‌تیان دروست كردووه ڕاسته كیان یه‌كگرتووه نه‌بووه له‌پێكهاتنى ده‌وڵه‌تى عێراق تائێره ئه‌م ڕژێمه كوردستانى عێراق داگیركردووه نه‌مان به‌ڵام عێراق ماوه ئه‌وان ده‌یانه‌ویست ده‌وڵه‌ت وه‌ك ئێستا نه‌بێت چونكه به‌پێی سیڤه‌ر و كه عێراق چویه حوسبه ئوممه‌م مه‌رجی هه‌بوو 1932 ده‌بوایه شێوازی حكومڕانى له‌عێراق به‌مشێوه‌یه نه‌بوایه ده‌بوایه مافى گه‌لى كوردستان پارێزراوبونایه پێشێل نه‌كرابان پێشێل كران زوڵم به‌رده‌وام بوو جیاوازی نێوان ئه‌و ڕژێمانه‌ى كوردیان داگیركرد ئه‌وانه‌ى سته‌میان له‌كورد كرد له‌بارچوون كوردمان به‌هاى ئه‌وه زۆربوو كورد گه‌لێكی زیندوو نه‌بوایه جنۆساید ده‌كراگه‌لێكی زیندوو بوو توانى له‌سه‌رپێى خۆى بوه‌ستێت.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
هه‌رگه‌لێك بوایه له‌جێگاى گه‌لى كورد كه‌چه‌ندین پلان و هه‌ڕه‌شه‌ى له‌به‌رامبه‌ر كراوه جیهان دژى بووه نه‌یده‌توانى وابمێنێت به‌ڵام گه‌لى كورد له‌جێگاى خۆى ما؟
جه‌عفه‌ر ئێمنكی
تفه‌نگا كوردی ئامانجی خۆى پێكا به‌ڵام له‌بوارى سیاسی سیاسه‌تى كورد به‌هۆى نه‌بوونى ئیراده‌ى هاوبه‌ش نه‌مانتوانى ئامانجی خۆمان بپێكین له‌و مێژووه‌ى له‌ڕابردوودا.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
ئه‌گه‌ر سه‌یرى ڕژێمه جیاجیاكانى بكه‌ین هه‌رچه‌نده دژى یه‌كترن له‌لایه‌ن ئایدۆلۆجی و فكرى و سیسته‌می حكوم به‌ڵام هه‌موویان ته‌جروبه‌ى پێش خۆیان دووباره ده‌كه‌ن بۆ نمونه قۆناغی مه‌له‌كی دژى كورد بوو ڕۆیشت عبدالكریم قاسم كوده‌تای كرد عبدالكریم قاسمیش هات هه‌ردووباره‌ى كرد هه‌موو ڕژێمه‌كان سه‌ره‌تا كه‌مێ به‌باشى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ن به‌ڵام دواتر ده‌چێته قۆناغی دژایه‌تى و شه‌ڕ به‌ڕێزت كه‌سیاسیه‌كی به‌ناوبانگ ئه‌زمونت هه‌یه بۆچى ڕژێمێك ده‌رس له‌پێش خۆى وه‌رناگرێت هه‌ردووباره‌ى هه‌ڵه‌كانی پێش خۆى ده‌كات به‌رامبه‌ر كورد؟
فه‌ره‌یدون عبدالقادر
من پێموایه ئه‌بێت به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌یرى بكه‌ین بۆچى ڕژێمه‌كان هه‌موویان ده‌رسێكیان له‌یه‌كترى وه‌رگرتووه ئه‌و ده‌رسه‌ى كه ئێمه ئه‌یخوازین ئه‌و ده‌رسه وه‌ربگرن كه‌شكستیان هێنا وازبێنن ئه‌و ده‌رسه وه‌رده‌گرن كه‌چۆن یه‌ك له‌دواى یه‌ك كورد ته‌هدیدێكه هه‌موو به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك سه‌یریان كردووه سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان جێگیربێت دواى بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت ناكۆكی له‌نێوان ناوه‌ندا لامه‌ركه‌زی ناكۆكیه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه ویستویانه ده‌وڵه‌تى عێراق له‌سه‌ر قاچى خۆى بوه‌ستێت و هه‌وڵیانداوه ده‌وڵه‌تێكى مه‌ركه‌زی له‌عێراق هه‌بێت هێزى خۆى هه‌بێت متمانه‌ى پێبكه‌ن كوردیش لامه‌ركه‌زی ویستووه داواكانى كورد له‌مه‌ركه‌زیدا جێى نابێته‌وه ئه‌م ناكۆكیه له‌نێوان مه‌ركه‌زی و لامه‌ركه‌زی جێى نابێته‌وه ئه‌و لامه‌ركه‌زیه‌تى كورد ده‌یخوازێت ئیداره‌ى خۆى بكات له‌گه‌ڵ مه‌ركه‌زیه‌تى ڕژێمه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كان ده‌یانه‌وێ ناكۆكی هه‌یه یه‌كناگرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه هه‌موویان به‌رده‌وامیان داوه به‌سیاسه‌تى خۆیان هه‌تا ئێستا هه‌مان بۆچون هه‌یه مه‌ركه‌زیه‌ت دژى لامه‌ركه‌زیه‌ته من واى ده‌بینم له زۆر ووڵاتی دواكه‌وتوو په‌یوه‌ندی نه‌ته‌وه‌ى سه‌رده‌ست و بن ده‌ست وه به‌پێى ئه‌و مافانه‌ى هه‌موو دنیا سه‌لماندویانه بۆ نه‌ته‌وه‌كان مافى چاره‌ى خۆنوسینیان هه‌یه ئه‌م نه‌ته‌وه سه‌رده‌ستانه كه ده‌وڵه‌ته‌كه داده‌مه‌زرێنن ده‌وڵه‌ته‌كه به‌هی خۆیان ده‌زانن ده‌وڵه‌ته‌كه به‌هی هه‌مومان نازانن ئێمه له‌و ده‌وڵه‌ته وه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان ژن و مێرد له‌ووڵاته دواكه‌وتووه‌كان هه‌قى ته‌ڵاقى نیه هه‌رچى پیاو فه‌رمان بكات ئه‌بێت ئه‌وه جێبه‌جێ بكات كورد وا سه‌یرنه‌كراوه له‌و ووڵاته مافى هه‌یه هاوبه‌شه هه‌تا ئه‌وانه‌ى هاتنی به‌ناچارى ده‌ستوریان دانا قانونیان دانا سه‌لماندیان كه كورد و عه‌ره‌ب پێكه‌وه هاوبه‌شن له‌م ووڵاته درێژه‌یان به‌وه‌فا نه‌دا به‌رامبه‌ر به‌و به‌ڵێنه به‌رامبه‌ر به‌و قسانه‌ى كردیان بۆ گه‌لانى ناوچه‌كه بۆ گه‌لى كورد له‌به‌رئه‌وه ئێمه ئه‌بێ باش له‌ڕووخسارى ئه‌و ناكۆكیانه تێبگه‌ین ئه‌وه ناكۆكیه له‌نێوان گه‌لى سه‌رده‌ست و بن ده‌ست چۆن سه‌رده‌ست سه‌یرى بن ده‌ست ده‌كات به‌پێچه‌وانه‌وه چۆن سه‌یرى ئه‌و ده‌وڵه‌ته مه‌ركه‌زیه ده‌كات نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌ست سه‌یرى بن ده‌ست ده‌كات ئه‌م ناكۆكیه درێژه‌ی ده‌بێت ئه‌مانه له‌سه‌ر ئه‌م عه‌قلیه‌ته‌بن نابێت بتوانن ئه‌م عێراقه به‌زه‌برى هێز بپارێزن
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
ئه‌گه‌ر سه‌یرى مێژوو بكه‌ین هه‌رچه‌ند ساڵێك هه‌ر ڕژێمێك هاتبێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورد باش بێت هاتبێت ئارامی هه‌بێت توانیویه‌تى به‌ره‌و پێش بچێت به‌ڵام كه‌شه‌ڕ دروست بوو ئه‌ویش زه‌ره‌ر ده‌كات كوردیش زه‌ره‌رده‌كه‌ن ئایا ئه‌م ڕژێمانه جارێك نه‌گه‌نه لێك تێگه‌یشتنێك پێكه‌وه ئه‌م عێراقه به‌ڕێوه‌بچێت باشتره؟
جه‌عفه‌ر ئێمنكی
خۆى ئه‌مه بڕیارنه‌بوو ده‌وڵه‌ت شتێكه نیزامی سیاسی شتێكى تره نیزامی سیاسی عێراقه هه‌ر له‌زه‌مانى مه‌له‌كی دیموكراسی سست بوو نیزامی دامه‌زراوه‌یی نه‌بوو دامه‌زراوه‌كان تازه وه‌رگیرابوون له‌به‌ریتانیا واتا مۆدیلێكی حكومڕانى وه‌كو به‌ریتانیا بێت له‌عێراق جێگیربكه‌ن ئه‌م شێوازه ڕه‌گه‌ز په‌رست نه‌بوو به‌ڵام بێ دامه‌زراوه‌بوو دیسان له‌ده‌ره‌وه‌ى به‌غدا قانونێك دانرابوو بۆ به‌غدا تایبه‌ت بۆ به‌غدا یاسای سزا نه‌یتوانى كورد په‌راوێزبخات ناوچه‌ى تر په‌راوێزخران كورد نه‌ته‌وه له‌عێراق ناتوانى په‌راوێزى قبوڵ بكات له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌وێ تووشى گرفت بوون دواى ئه‌وانه‌ش ده‌بێت بزانن عێراق به‌بێ كورد ئارام نابێت كورد هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه نه‌بێ ئارام نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ى هۆشیارى نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌شۆڕش گه‌شه‌ى كرد له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م شۆڕشه گه‌یشته لوتكه مه‌ترسی په‌یدابوون له‌سه‌ر كورد كیان له‌ناو عێراق ئه‌و ماوه‌یه كورد هه‌تا له‌ناو عه‌ره‌به‌كانیش وایان شۆڕشى كورد له‌قه‌ڵه‌مدا كورد هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ریان.
به‌عاقڵى توركیا تازه ده‌ڵێن كورد فاكته‌رى هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر دۆخه‌كه به‌ڵام ئه‌وه عاقڵى خۆسه‌پاندن نه‌ك دیموكراسی ئێرانیش به‌شێك بوو له‌پلانگێڕى دژى شۆڕشى ئه‌یلول له‌به‌رئه‌وه ئه‌م ووڵاتانه نیزامی سیاسی یان ده‌بێت دیموكراسی بێت ئه‌گه‌ر فره‌پێكهاته بێت ده‌بێت هاوبه‌شى بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى فیدڕاڵى كۆنفیدڕاڵى ماكاوه هۆنگكۆنگ ده‌بێت شێوازێك له‌شێوازه‌كان هه‌ڵبژێرن مه‌ركه‌زی په‌یڕه‌وبكرێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێككه‌وتن.
ناسر مه‌لا حه‌كیم
پرسیاری من بۆ فه‌ره‌یدون عبدالقادره چى بكرێ بۆ شێوازی مامه‌ڵه‌ى ئێمه دواى 2003 شێوازی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى قه‌واره‌كه‌مان به‌هێزتربكه‌ین هه‌رچه‌نده ئێستا ئێمه ڕه‌نگه پێشتر ئاماژه‌ت پێكردبێت ئێمه ده‌ستورمان دروست كرد زۆربه‌ى كورد ڕۆڵى هه‌بوو له‌نوسینه‌وه‌ى ده‌ستور ده‌ورى باڵامان هه‌بوو له‌مه‌ودوا چۆن بتوانین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژێمه بكه‌ین؟
فه‌ره‌یدون عبدالقادر
من وه‌كو تێگه‌یشتم ئه‌وه‌ى تۆ باسی ده‌كه‌یت ده‌كه‌وێته ئه‌وه‌ى ساڵى 1991به‌دواوه تائێستا واتا ئه‌م 32ساڵه‌ى كه‌له‌كوردستان كاروبارمان كه‌وته ده‌ست له‌وێ باسی بكه‌ین باشه له‌ئه‌ڵقه‌ى داهاتوو باسی ده‌كه‌ین كورد زۆر شتى كردووه كورد زۆر خه‌باتى كردووه ده‌بێت به‌رده‌وام بێت چونكه ئه‌م ناوچه‌یه جێگاى دیموكراسی هه‌قیقى لێ نابێته‌وه دیموكراسی ڕاسته‌قینه په‌یوه‌ندی به‌هۆشیاریه‌وه هه‌یه یاسای نیه ڕێنمایی نیه بڵاویبكه‌یته‌وه په‌یوه‌ندی به‌پێشكه‌وتنی سیاسیه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌ڕێگاى دیموكراسیه‌وه مافه‌كانمان ده‌ستبكه‌وێ باشه به‌ڵام زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و نیزامه دروست بێت چونكه هێزه‌كانى ناوعێراق كاریگه‌رى ووڵاتانى ناوچه‌كه‌یان له‌سه‌ره عێراق هه‌رگیز ناگاته ئه‌وه‌ى مافى ئێمه و هه‌موو كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانى تێداپارێزراوبێت له‌خه‌یاڵه‌وه نزیكه ئێمه خه‌باتێكى دوور‌و درێژمان پێویست بۆ ئه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ناوه‌ندبكه‌ین كه‌هاوبه‌ش بین له‌حكومه‌ت له‌هه‌موو شتێك‌دا له‌سامان و بڕیارى سیاسی‌دا له‌هه‌موو لایه‌نێكه‌وه ئه‌بێ له‌عێراقدا هاوسه‌نگی هه‌بێت ئه‌بێت لامه‌ركه‌زی له‌حكومه‌ت جێبه‌جێبكرێت هه‌ركه‌س دێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌حیساب واده‌زانێ به‌مه‌ركه‌زیه‌ت سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت ئه‌یه‌وێ هه‌موو بڕیارى عێراق له‌ده‌ستى خۆیدابێت له‌سه‌رووى سیاسی و ئیدارى و ئابورى و سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تى ئێمه پێویسته ئه‌و خه‌باته بكه‌ین كه ئه‌وان تێبگه‌ن ئێمه له‌عێراق كێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت ڕێز له‌ڕێككه‌وتنی نێوانمان بكرێت كه ئێمه له‌هه‌موو شتێكى عێراق هاوبه‌ش بین ئه‌وان وابیرنه‌كه‌نه‌وه كه هه‌موو شتێكى له‌مه‌ركه‌ز بخه‌نه ژێر ده‌ستى خۆیان له‌عێراق ئێمه گرفتى زۆر گه‌وره‌مان هه‌یه كه دواتر باسی ده‌كه‌ین ئێمه وا ده‌زانین حكومه‌تێكى نیشتیمانى فیدڕاڵى له‌عێراقدا هه‌یه له‌ڕاستیدا وانیه من خۆم له‌كاتى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورى عێراق له‌وێ بووم له‌كێشمه كێشمه‌كانیدا بووم عێراق حكومه‌تێكى مه‌ركه‌زی تێدایه به‌هه‌بوونی یه‌ك ناوچه‌ى فیدڕاڵى هه‌یه كه‌ئه‌ویش كوردستانه ئه‌گینا باقى عێراق له‌ژێر سایه‌ى یه‌ك مه‌ركه‌زدایه ناوچه‌ى فیدڕاڵى تر نیه ئه‌وه یه‌كێكه له‌كێشه‌كان چونكه ووڵاتێكى نیشتیمانى له‌كۆمه‌ڵێك فیدڕاڵى پێكدێت.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
كورد به‌شه‌ڕ توانیویانه خۆیان بپارێزن به‌ڵام به‌دیالۆگ نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجام كه كورد ده‌یه‌وێت به‌بڕواى تۆ كورد ده‌توانێ به‌شه‌ڕ خۆى بپارێزێ به‌ڵام به‌دیالۆگ ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێ ده‌توانێ به‌ده‌ستى بهێنێت له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و ئه‌زمونه‌دا؟
جه‌عفه‌ر ئێمنكی
به‌دیتنی من كورد له‌جه‌نگدا ده‌توانێ خۆى بپارێزێت وه‌شه‌ڕى باشى كردووه له‌دیالۆگ تاڕاده‌ى باش سه‌ركه‌وتووبووه به‌ڕێژه‌یی وه‌ئیمانى به‌دیالۆگ هه‌یه به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كورد سه‌ركه‌وتووبووه ڕێككه‌وتنی ئادار به‌دیالۆگ به‌ده‌ست هات 2003 تائێستا به‌دیالۆگ به‌ده‌ست هات ناڵێم زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده كلتورى دیالۆگ ده‌توانێ ئیداره‌ى خۆى بكات لایه‌نى به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى تۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین ده‌بێت بپرسیت ئه‌وه كێیه ته‌سه‌ورده‌كه‌م ئه‌گه‌ر نێوان ئێمه و به‌غدا بێت كورد ده‌توانێ براوه‌بێت به‌س هه‌ژموونی هه‌رێمی له‌سه‌ر عێراق واى كردووه عێراق ئیراده‌ى عێراقى نیشتیمانى له‌ده‌ستداوه ده‌مێكه له‌ده‌ستى داوه ئه‌وه گرفتێكى تره ئه‌گه‌ر ئه‌وه بۆ عێراقیه‌كان گرفتێك بێت بۆ ئێمه‌ى كورد ده‌بێته ده گرفت
به‌پێكه‌نینه‌وه كرمانجی خواروو سه‌روومان تێكه‌ڵ كردووه
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
ناونیشانى به‌رنامه‌كه سۆرانیه هه‌ندێ قسه‌م به‌كرمانجیه ده‌مانه‌وێ تێكه‌ڵ بێت
جه‌عفه‌ر ئێمنكی
به‌پێكه‌نینه‌وه سۆرمانجی بێت
فه‌ره‌یدون عبدالقادر
سه‌رنجێكم هه‌یه براده‌رینه ئێوه كه سه‌یرى مفاوه‌زات دیالۆگ ده‌كه‌ن یه‌كێكى تره له‌مه‌یدانه‌كانى شه‌ڕ درێژكراوه‌ى خه‌باتى شه‌ڕه ده‌بێت بزانین فاكته‌رى هێزى تۆ له‌كوێدایه كه ده‌چیته دیالۆگ خۆ نه‌بێ ئێمه نه‌زانین قسه بكه‌ین كه ده‌چیته مفاوه‌زات به‌ڵام له‌وێش چى فاكته‌رى هێزمان هه‌یه ئه‌وه یارمه‌تیمان ده‌دات له‌وه‌ى ئامانجه‌كان به‌ده‌ست بهێنین
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
مه‌لا مسته‌فا بارزانى له‌وه‌ختێكدا هات ده‌رگاى به‌غدای كوتان كه ویستى له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وتن بكات دواتر چوویه ئێرانێ جوویه كۆمارى مهاباد له‌وێ شه‌ڕ ڕوویدا دواتر چوویه سۆڤیه‌ت ڕاسته په‌نابه‌ر بوو به‌ڵام هه‌وڵیدا ده‌نگی خۆى بگه‌یه‌نێته كرملن كه كوردم ئه‌وكاته سۆڤیه‌ت زلهێزبوو هه‌روه‌ها هه‌نگاوی نا بگاته ئه‌مریكا ئه‌وكاته ئه‌مریكاش زلهێزبوو سه‌ركێش و شۆڕشگێڕانى كورد وایان بیركردۆته‌وه كه په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تى هه‌بێت كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردابێت هه‌رچه‌نده له‌وكاته گه‌لێك ئه‌سته‌م بووه كورد توانیویانه هه‌ڵوێستى ناوده‌وڵه‌تى بگۆڕن له‌به‌رژه‌وه‌ندی دۆزه‌كه‌یان ؟
جه‌عفه‌ر ئێمنكی
به‌بڕواى من هه‌وڵى دیبلۆماسی پێش ئێستا له‌مێژوودا به‌ڵام زۆرنه‌بوونه هه‌وڵى بارزانى نه‌مر چونه سۆڤیه‌ت و چوونه ئێرانێ و هه‌وڵى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئه‌وروپیان هه‌وڵى زۆر جدی بوون باش تێگه‌یشت كه ژیانى ئه‌فسانه‌یی هه‌بوو كێشه‌ى كورد له كوردستانى عێراق بێ پشتیوانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ناتوانێ هیچ مافێك به‌ده‌ست بهێنێت ده‌بێت تۆ پشتیوانت هه‌بێت گه‌لێكى ڕه‌وا دۆزێكی ڕه‌وا ده‌بێ پشتیوانى ناوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت هه‌وڵى بارزانى نه‌مر له‌وه‌ختى شه‌ڕى ساردبوو شه‌ڕى سارد له‌كاتێكدا بوو گه‌لێك كێشه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سڕكرابوون له‌و وه‌خته‌ى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى درابوو ئه‌نجامیان وه‌ك پێویست نه‌بوون به‌س كارى دیبلۆماى كه‌له‌مێژه له‌هه‌رێم ده‌ستى پێكردووه له‌سه‌رده‌می شێخ محمود سه‌رده‌می شێخ عبدالسلام بارزانى ئه‌وانه هه‌موویان چالاكی دیبلۆماسیان هه‌بووه تێگه‌یشتوون كه‌له‌دنیادا ڕاى ئه‌و حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تانه ڕابكێشن تا ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كێشه‌ى كوردی به‌دروستى وه‌رنه‌گرتووه. له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆى كه‌له‌گه‌ڵ بزاڤێك بێت به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌ئاسانى ناگۆڕن دۆزه‌كی وه‌ك دۆزی كوردی كه ئاڵۆزه دابه‌شبونه ئه‌ویش پشتى لۆزانێ پتر ئاڵۆزبووه دواى كۆچى ملیۆنی كه ڕاى كۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى بۆ لاى خۆى ڕ‌اكێشا به‌ڵام له‌لای سیاسی هه‌تا ئێستا وه‌ك پێویست سه‌یرى نه‌كرووه وه‌رنه‌گیراوه ده‌بوایه پشتیوانى ئێمه بكه‌ن كه بناغه‌ى دیموكراسی له‌عێراق دابنێین ئه‌وان به‌شێك بوون له‌ڕزگارى عێراق ده‌بوایه به‌شێكیش بن له‌دانانی بناغه‌یه‌كی دیموكراسی له‌عێراق.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
ته‌رزه خان ئه‌گه‌ر پرسیارێكت هه‌بێت له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و گفتوگۆیه‌ى كراوه
ته‌رزه محمد
زۆر سوپاس سوپاس بۆ میوانداریتان من پرسیارێكم هه‌یه بۆ كاك فه‌ره‌یدون عبدالقادر ئه‌گه‌ر ئاوڕ له‌مێژووى 70ساڵ بده‌ینه‌وه ڕۆڵى ووشیارى تاكه‌كان ئه‌وكاته چ كاریگه‌ریه‌كی هه‌بوو له‌سه‌ر بوونی ئینتیماى نیشتیمانى وتا ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى به‌ده‌ست هاتوون تاچه‌ند كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر تاكه‌كان؟
فه‌ره‌یدون عبدالقادر
ئه‌گه‌ر ئاوڕ له‌و ڕۆژانه و كۆمه‌ڵى كورده‌وارى بده‌ینه‌وه هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانى ڕ‌ۆشنبیرانى كورد پیاوانى تێكۆشه‌رى كورد به‌بڕواى من جێگاى ڕێزێكی زۆر گه‌وره‌یه تۆ سه‌یرى ئه‌و هه‌موو ته‌قه‌لایانه بكه ڕۆژنامه‌ى كوردى نوسین و بڵاوكردنه‌وه له‌و ڕۆژگاره هه‌موو ته‌قه‌لایانه‌ى دراوه له حوسبه‌ت ئوممه‌م كارى دیبلۆماتیك له‌ڕۆشنبیرانى كورد و سه‌رانى كورد له‌و ڕۆژگاره دراوه كه ئه‌وكاته كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوی سیاسی و ڕ‌ۆشنبیرى كوردی كه هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زۆر دراوه له‌كاتى شۆڕش و ڕزگارى دواتر جێگاى دڵخۆشیه‌كی زۆر كه سه‌یرى ئه‌و ڕۆژگاره ده‌كه‌ین و جێگاى شانازیه كه هه‌ست كردن به‌به‌رپرسیارێتی مه‌زنتربوو له‌ئێستادا له‌زۆر كات و سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ هه‌ڵكه‌وتوانى كورد ئه‌وكاته ڕۆڵى نمونه‌یی زۆر گرنگیان دیوه؟
ئه‌حمه‌د زاویته‌یى
مامۆستا جه‌عفه‌ر ئێمنكی باسی هه‌ڵوێستى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه كورد كارى كردووه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كێشه‌ى خۆى ئه‌م هه‌ڵوێستانه بگۆڕێن به‌ڵام جیاوازی له‌ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و كێشه‌ى ده‌وڵه‌ته‌كانى هه‌رێم ئێران و توركیا و سوریا و عێراقه ئایا ئه‌وه قه‌ده‌ره ناكرێ بگۆڕێ ده‌بێت هه‌ر ته‌سلیم بێ چۆن ویستیان بڕیار له‌چاره‌نووسی كوردبده‌ن بیده‌ن؟
ئایا كورد كارى كردووه له‌سه‌ر گۆڕینی هه‌ڵوێستى ده‌وڵه‌تانى هه‌رێمى كه ڕاسته‌وخۆ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه؟
فه‌ره‌یدون عبدالقادر
هه‌موو شتێك به‌ده‌ست كوردنیه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له‌م ناوچه‌یه‌ن دیدێكیان هه‌یه بۆ خۆیان وه ڕێگاى كاركردنیان هه‌یه وه سیاسه‌تى دیارى كراویان هه‌یه پێویسته له‌سیاسه‌ته‌كه‌یان تێبگه‌ین دوو ده‌وڵه‌تى گه‌وره له‌م ناوچه‌یه هه‌ن ئێران و توركیا هه‌ردووكیان له‌م سه‌رده‌مه به‌تایبه‌تى وه‌ك دوو ئیمپڕاتۆر بیرده‌كه‌نه‌وه ئینجا له‌قالبى دینى دایه یاخود له‌قالبى عیلمانیدایه بۆ نمونه ئێرانی شاهه‌نشاهی له‌گه‌ڵ ئێرانى جمهورى ئیسلامی له ته‌ته‌لوعاتدا زۆر جیاوازیان نیه ئه‌وه‌ى ئێستا خواستى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ده‌وڵه‌تى سه‌فه‌وى زۆرتربێت ئه‌وه‌تا ده‌وڵه‌تى ئێرانى ئێستا له‌یه‌مه‌ن تۆزده‌كات له‌لوبنان و عێراق نفوس و كاریگه‌رى خۆى هه‌یه له‌به‌شێكى ئه‌فغانستان و بۆسنه كاریگه‌رى و ڕۆڵى خۆى هه‌یه له‌به‌رئه‌وه له‌شوێنێكدا نه‌وه‌ستاوه كه ده‌وڵه‌تێك سنورى جوگرافى خۆى هه‌یه،.
كاره‌كانى توركیاش هی ده‌وڵه‌تێكى سروشتی نیه له‌سنورێكى دیارى كراودا ئه‌ویش ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تى عوسمانىكاریگه‌رى له‌سه‌ر لیبیا و تونس و ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان و له‌عێراق و كوردستانیش هه‌یه له‌به‌رئه‌وه سیاسی و ڕ‌ۆشنبیرانى كورد باش دیراسه‌ى ئه‌م دۆخه بكه‌ن و بزانن ئێمه له‌كوێ ئه‌توانین كاریگه‌ریمان هه‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تى ئه‌وانه ئێمه ئه‌مڕۆ فاكته‌رى نه‌وت و غازمان هه‌یه كه‌هاتینه سه‌ر ئه‌وه قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
به‌ڵام زۆر ئاسان نیه ده‌بێت ئێمه كاریگه‌ریمان هه‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تانى دوورترئه‌وروپى و ئه‌مریكیه‌كان دوورتر له‌هه‌رێمیه‌كان هه‌وڵبده‌ین جێگاى كوردستان بكه‌ینه‌وه له‌سیاسه‌تى ئه‌واندا جێگاى دۆزی خۆمان بكه‌ینه‌وه له دۆزی ئه‌واندا سوود له‌هێزی فاكته‌ره‌كانى هێزی ئه‌مڕۆمان بكه‌ین تاوه‌كو كاریگه‌ریمان هه‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تى ئه‌وانه له‌گه‌ڵ عێراقدا خه‌ریكین خه‌باتى دوور‌و درێژمان كردووه‌ئێستا به‌ڕێگاى هێمنانه و خه‌ریكین به‌ڵام وه‌ك مامۆستا باسى كرد عێراق ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆنیه به‌ڵام وه‌ك مامۆستا باسى كرد عێراق ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆنیه سیاده‌ى خۆى پاراستبێ ئیستقراری خۆى هه‌بێت هه‌مووى به‌ده‌ستخۆى بێت ئێران كاریگه‌رى زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر عێراق بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ئه‌رشه‌د شوانى
پرسیار بۆ هه‌ردووكیان هیچ كات زه‌رده‌واڵه ده‌بێ به‌په‌پوله له‌و 70ساڵه‌ى ئه‌م به‌رنامه‌ى له‌سه‌رده‌كرێ ئێمه له‌دوو قۆناغ یه‌كگرتوو بووینه ئه‌ویش كاتى شۆڕشى ئه‌یلول و ڕاپه‌ڕین هه‌موو چه‌كه‌كانمان لاوازبوون به‌ڵام هه‌ڵوێستمان یه‌كگرتوو به‌هێزبوو هه‌ركاتێك زه‌رده‌واڵه وه‌ك په‌پوله سه‌یركرا هه‌ڵه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه؟
كارۆ كاوه
ئه‌گه‌ر ئاوڕبده‌ینه‌وه له‌و 70ساڵه‌ى ڕابردوودا خه‌باتى ڕزگاریخوازى كورد به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌به‌وه بۆ نمونه له 11ى ئازار دروشمه‌كه‌ى چى بوو بۆ ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان و دیموكراتی بۆ عێراق له‌مفاوه‌زاتی یه‌كێتى له‌گه‌ڵ به‌غدا دیموكراتی ڕاسته‌قینه بۆ كوردستان و دیمو‌كراتى بۆ عێراق بۆچى هێشتا ناسیۆنالیزمی كوردی سه‌ركه‌وتنی خۆى ده‌به‌ستێته‌وه به‌نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌به‌وه؟
جه‌عفه‌ر ئێمنكی
زه‌رده‌واڵه نابێته په‌پوله ئه‌وه ئه‌سته‌مه و ده‌بێت سیاسه‌ت به‌ژیرى بكرێت ڕاست ده‌كه‌یت ده‌بێت ڕكابه‌رى خۆت باش بناسیت به‌پێى ئه‌و پێناسه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌یت ته‌سه‌ورده‌كه‌م گرفتى ئێمه له دیارى كردن نه‌بووه له‌چاره‌سه‌ریه‌كان ئێمه تووشى بووین زۆرجار بڕیاره‌كان له‌ناچارى دراون ڕاسته له‌سیاسه‌تدا لاوازی به‌ئێمه‌وه زۆر دیاره چالاكی سیاسی چالاكی جۆرى سیاسی بابه‌تێكى ناكۆكیشه ئه‌وه‌ى دووه هه‌ر به كورتى ده‌ڵێم ئه‌وه‌ى كاك كارۆ باسی كرد بابه‌تى دیموكراسی بنه‌مایه باوه‌ڕه له‌مه‌بده‌ئی خه‌ڵكی عێراقیش داواى دیموكراسی ده‌كه كه تۆ هاوبه‌شه له‌گه‌ڵیان خۆشت ده‌بێ ڕێگاى دیموكراسی بگریته به‌ر له‌گه‌ڵیان له حكومڕانیدا تاكڕه‌ویمان هه‌یه مۆنۆكراتیمان هه‌یه فیۆكراسیمان هه‌یه ئه‌و ئیختیاره‌ش ته‌سه‌ور ده‌كه‌م گونجاوه به‌ڵام دۆزی نه‌ته‌وه‌یی هه‌میشه زاڵ بووه به‌سه‌ر خیتابى كوردستانیه‌كان ئێستا دۆزی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت له‌عێراق ڕیفراندۆمی 2017باشترین گوتار بوو كه دۆزه‌كه‌ى گه‌یانده لوتكه كه لایه‌نى به‌رامبه‌ر هاوبه‌ش بێت له‌گه‌ڵت تۆ ئه‌توانى بڕیارى خۆت بده‌یت ئێمه كاتى خۆشی داواى لامه‌ركه‌زیمان كردووه ماناى ئه‌وه‌نیه تۆ وازت له‌دۆزی نه‌ته‌وه‌ی هێناوه ئه‌گه‌ر یه‌كگرتووبین ئاسانتر ده‌توانین كات نرخ باشتربه‌ده‌ست بهێنێنین له‌به‌رئه‌وه مه‌سه‌له‌ى قۆناغ 42دووباره‌ى بكه‌م
فه‌ره‌یدون عبدالقادر
من منداڵ بووم له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم دایمه كه شانه زه‌رده‌واڵه به‌ته‌خته‌یه‌كی درێژ له‌زه‌رده‌واڵه‌كانمان ده‌دا تا بیانكوژین و تا پێمانه‌وه نه‌ده‌ن كورد دایمه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى زه‌رده‌واڵه دوو ڕێگاى گرتۆته‌به‌ر ڕێگایه‌كی خۆپاراستن ڕێگایه‌كیش ئه‌وه‌ى ته‌خته‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌بێت زه‌رده‌واڵه پێته‌وه بدات بتكوژین تۆ به‌ره‌نگارى ده‌بیته‌وه كورد هه‌ردووكی جێبه‌جێكردووه كورد و سه‌رانى گه‌لى كورد لێیان تێكچووبێت زه‌رده‌واڵه‌یان به‌په‌پوله ته‌ماشاكردبێت به‌ڵام دۆخێك هه‌یه ئه‌و دۆخه زۆر سه‌خته كه بۆ كورد دروست بووه تۆ له‌عێراق ئه‌ته‌وێ مافه‌كانى خۆت به‌ده‌ست بهێنیت كورد له‌پارچه‌كانى تریش ده‌یانه‌وێ مافى خۆیان ده‌ست بكه‌وێ چوار ده‌وڵه‌ت هه‌یه له‌ده‌وروپشتمان به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دایه كه ته‌گبیرێك له‌كورد بكه‌ن كه‌چۆن كورد ده‌ست و پێوه‌ندی بكه‌ن كه چۆن جوڵه‌كانی بوه‌ستێنێت و ده‌نگی كپ بكه‌ن و ده‌نگى نه‌گاته هه‌موو شوێنێك چۆن ئاستى ڕووناكبیرى گه‌شه نه‌كات به‌حیسابی خۆیان هه‌ره‌شه له‌ئه‌منی قه‌ومی ئه‌وان ده‌كات هه‌موویان واسه‌یرى كورد و جوڵانه‌وه‌ى كورد و كه كورد هه‌ڕه‌شه له‌ئه‌منی قه‌ومی ئه‌وان ده‌كات وه‌ك له‌سه‌ره‌تا باسم كرد هه‌رچواریان وابیرده‌كه‌نه‌وه كه كوردیان ماره‌كردووه ماوه‌یه‌كی زۆر من سوپاسی كاك مه‌سعود بارزانى ده‌كه‌م كه ڕیفراندۆمی كرد كورد هه‌میشه پاكانه‌ى كرد كه جوداخوازنیه گه‌وره‌ترین تاوان بوو لاى نه‌ته‌وه‌كانى سه‌رده‌ست لاى ڕژێمه‌كانى ئه‌و نه‌ته‌وانه كه‌به‌كوردیان گوتووه جوداخواز هه‌ڕه‌شه‌ى له ئه‌منى قه‌ومی ئه‌وان كردووه له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه پاساویان دۆزیوه‌ته‌وه كه بێنه سه‌رت هێرش بكه‌ن له‌ناوت ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌منی قه‌ومیان نه‌بێت بۆ یه‌كه‌مجار كورد گوتى به‌ڵێ هه‌قى خۆمه جوداخوازبم له‌سه‌دا 92گه‌لى كورد ده‌نگیدا به‌جیابونه‌وه به‌ڵام دۆخه‌كه گونجاونیه قازانجی دۆخی نێوده‌وڵه‌تى له‌وه‌دانیه كوردستان بێته ده‌وڵه‌ت
گه‌لى كورد به‌هیواكانى خۆى بگات له‌به‌رئه‌وه براده‌رینه سیاسه‌ت به‌خه‌یاڵ ناكرێ سیاسه‌ت هونه‌ره ئه‌وه‌ى تۆ باستكرد له‌چوارچێوه‌یه‌دایه كه به‌كورد بگوترێ جوداخواز جوڵانه‌وه‌ى كورد له‌وه ترساوه پێى بگوترێ جوداخواز هه‌قى خۆیه‌تى ئه‌گه‌ر ژن و مێردێك به‌یه‌كه‌وه نه‌ژین ڕێگاى جیابونه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن ئه‌وه كۆن سیاسی و بیرمه‌نده‌كانی دونیا زۆر قسه‌یان له‌چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشانه كردووه له‌نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و نه‌ته‌وه‌یی ژێر ده‌ست له‌نێوان ڕژێمه‌كانى جیهاندا كاتێك ده‌وڵه‌تێك گوزارشت له‌هه‌ردووكیان ناكات كه‌هاوبه‌ش بێت له‌و ده‌وڵه‌تانه هاوبه‌ش له‌سامان و بریارى سیاسی و جوڵانه‌وه‌یه‌كدا كه‌په‌یوه‌ندی به‌ئێستاو ئاینده‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌بێت له‌به‌رئه‌وه كورد تێگه‌یشتووه كه‌چى مومكینه به‌پێى خه‌یاڵ كارى نه‌كردووه چونكه به‌خه‌یاڵ كار ناكرێ.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
ئه‌گه‌ر سه‌یرى گوتارى كورد بكه‌ین زۆر موجامه‌له‌ى به‌غداى كردووه هه‌میشه ویستویه‌تى به‌باشى له‌گه‌ڵ به‌غدا بهێنێت گوتویه‌تى دیوكراتیم بۆ عێراق ده‌وێت ئه‌گه‌ر جیاوازى ئێره‌بكه‌ی له‌گه‌ڵ باشوورى سوودان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ته‌قه گوتیان ئێمه ده‌وڵه‌تمان ده‌وێت تا دواتر جیابونه‌وه ؟
فه‌ره‌یدون عبدالقادر
تكایه به‌راوردی مه‌كه به‌وێ كوردستان له‌سنورێكى جوگرافى مه‌ترسیداردایه هه‌موو دوژمنى ئازادی و پێشكه‌وتنی ده‌وریان داوه كوا سودان وابووه ئێمه وه‌ك سوودان بوینایه هه‌مان بڕیارمان ده‌دا.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
هه‌رێمی كوردستان جیاوازتره له‌باشورى سودان كه نزیكتره بۆ ده‌وله‌ت به‌ڵام ئه‌و دۆخه ده‌ولیه‌ى به‌باشورى كوردستان نه‌ڕه‌خساوه من پرسیارم ئه‌وه به‌جیاوازی موجامه‌له كرد له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕاپه‌ڕین كه ڕوویدا مامه‌ڵه‌ى خه‌ڵك له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق زۆر جیاوازبوو به‌درێژایی 70ساڵ كه كورد خه‌باتى كردووه هیچ كرده‌وه‌یه‌كی كوشتن و توندوتیژى له‌سنورى عه‌ره‌ب نه‌كراوه؟
فه‌ره‌یدون عبدالقادر
به‌رژه‌وه‌ندی كورد هه‌مووی به‌پێى خواست جێبه‌جێ نابێت واقعی حاڵ ئه‌وه‌ى بیه‌وێ قسه له‌سیاسه‌ت بكا ده‌بێ باش لێكۆڵینه‌وه بكات له‌و .... واقعی گه‌لى ئێمه دابه‌ش بووه به‌سه‌رچوار ده‌وڵه‌تدا سه‌یرى كوردستانیان كردووه گوتویانه ئه‌وان لێهاتووییان نیه بتوانن ئیداره‌ى خۆیان بكه‌ن له‌سه‌ر ده‌ریا نزیك نین تا بتوانن نه‌وتى خۆیان ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه بكه‌ن مه‌جبورن له‌ڕێگاى ده‌وڵه‌تێكه‌وه وه‌ك تاران ئێران عێراق بنێرن ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ى كه كورد هه‌یه‌تى جیاوازه
جه‌عفه‌ر ئێمنكی
پرسیارێكی گه‌وره‌یه كاتێك خه‌ڵكی ئێمه ڕه‌وانه‌ى ئه‌نبار كرا ڕێزی لێ‌گیرا كه سیاسیه‌تى ئێمه سیاسه‌تێكى ژیربوو به‌زه‌یی یاساییه‌كی نه‌مره
فه‌ره‌یدون عبدالقادر
له‌ڕاپه‌ڕین من سه‌رپه‌رشتی سلێمانی و ده‌كرد 20هه‌زار دیلم هه‌بوو پاره‌مان نه‌بوو هه‌موویمان ئازاد كرد یه‌كێ له‌به‌رپرسه‌كان بروسكه‌ى بۆ كردم بۆچى ئازادم كردوون منیش پێم گوت نانم نیه بیانده‌مێ
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی زۆر زۆر سوپاس بۆ هه‌ردوو به‌ڕێزان مامۆستا فه‌ره‌یدون عبدالقادر له‌سلێمانیه‌وه هاتووه سوپاس بۆ مامۆستا جه‌عفه‌ر ئێمنكی سیاسه‌تمه‌دار ئه‌ڵقه‌یه‌كی تر ماوه.