به‌رپرسێكی پایه‌به‌رز: ته‌واوی ناوچه‌كانی توركیا كۆنترۆڵكرایه‌وه
رێوشوێنی توندی ئه‌منی گیراوه‌ته به‌ر
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسێكی پایه‌به‌رزی توركیا رایگه‌یاند ره‌وشه‌كه كۆنتڕۆلكراوه و ته‌واوی ناوچه‌كانی وڵات له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌وان دایه. هه‌روه‌ها گوتی ته‌نیا هه‌ندێ له به‌ڕێوه‌به‌رانی كوده‌تا هێشتا خۆیان راده‌ست نه‌كردووه، كه له هه‌ندێ شوێن خۆیان حه‌شار داوه.
له لایه‌كی تره‌وه رێوشوێنی توندی ئه‌منی له ده‌وروبه‌ری دامه‌زراوه گرنگه‌كانی حكوومه‌ت له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت گیراوه‌ته به‌ر.